ماهلاغا : سوێند دەخۆم نەشتەرگەریم نەكردووە
هۆكاری لادان وسڕینەوەی وێنەكان تا ئێستا دیار نییە، ماهلاغا كە هەندێك كەس بە جوانترین ئافرەتی سەرزەمینی وەسف دەكەن لە وێنە نوێیەكانیدا كراسێكی سپی پۆشی بوو كە تەواوی جوانییەكانی دەردەخست، ماهلاغا ئامادە نەبوو هۆكاری لابردنی وێنەكانی ئاشكرا بكات، بەڵام لە لێدوانێكدا بە تەواوی ئەوەی رەتكردەوە كە نەشتەرگەریی جوانكاری ئەنجام دابێت بەتایبەتی بۆ لوتی و هێرشێكی توندی كردە سەر ئەو كەسانەی ئەم جۆرە پروپاگەندانە بڵاودەكەنەوە، لە هەمان كاتدا بەرگرییەكی توندیشی لە خۆی كرد، هەر بەم بۆنەیەوە لەسەر ئەكاوەنتی تایبەتی خۆی نووسیبووی: ئەم جوانییە خوای پێیداوم نازانم بۆچی هەندێك كەس واز لەم جۆرە قسانە ناهێنن، بە هیچ شێوەیەك نەشتەرگەریم بۆ لووتم ئەنجام نەداوە و نازانم چۆن ئەمە بۆ ئەو كەسانە بسەلمێنم كە ئەم جۆرە قسانە دەكەن، چونكە شێوازی رێكخستنی مكیاژ كردنم لوتم بەو شێوەیە دەردەخات كە دەیبینن و ئامادە سوێندیان بۆ بخۆم تاكو بڕوام پێ بكەن.