پەرواز ناوبژیوانی پێشبڕكێیەكە كە منداڵانی كوردستان دەباتە ژاپۆن
لەم كۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا وردەكارییەكانی ئەنجامدانی پێشبڕكێیە لە كوردستان خرایە روو، بڕیارە
لە عێراق و كوردستان منداڵانی تەمەن 15 و خوارتریش بانگهێشتكراون بۆ ئەوەی وێنەكانیان بە جوانترین شێوە دروست بكەن لە چوارچێوەی پێشبڕكێی(ئۆتۆمبێلی خەونەكان لەگەڵ تۆیۆتا) كە هەموو قوتابخانەكان لە كەرتی گشتی و تایبەت مافی ئەوەیان هەیە بەشداری بكەن لەو پێشبڕكێیە كە لە 19/1/ تا 10/3/ 2015 كە دوا كاتە بۆ وەرگرتنی وێنەكان. ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ئەنجام دەدرێ و قوتابخانەكانی كەرتی تایبەت و گشتی بەشداری ئەو پێشبڕكێیە جیهانیە دەكەن، هەروەها قوتابخانەكان دەتوانن لە ناوخۆ پێشبڕكێ بكەن بۆ ئەوەی دەرفەت پتر واڵا بكەن بۆ منداڵان تا بەشداری لەو پێشبڕكێی جیهانیە بكەن.
SAS Automotive Services – Cihan Motors - Mamasco Motors ڕێگەپێدراوی تۆیۆتا لە عێراق وێنەكان لە قوتابییە بەشداربووەكان وەردەگرن لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان.
لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا ئەوەش ئاشكرا كە 18 وێنە لە سەرتاسەری عێراق و كوردستان دوای ئەوەی سەركەوتن بە دەست دەهێنن لەو پێشبڕكێیە و دەرفەتی ئەوەیان دەبێت بەشداری پێشبڕكێی جیهانی بكەن، هەروەها ئەوانەی لەو پێشبڕكێیە دەردەچن دەرفەتی ئەوەیان دەبێت خۆیان و خێزانیان سەفەری ژاپۆن بكەن بۆ بەشداری كردن لەسەر ئاستی جیهان لە پێشبڕكێی نێودەوڵەتی كە دەرەنجامی لە مانگی 8 / 2015 دەردەچێت، دواتر چوار كەس دەردەچن بە گوێرەی گروپی تەمەنەكان :
30 كەس لە سەر ئاستی جیهان دەست نیشان دەكرێت
12 كەس هەڵدەبژێردرێت وەكو best finalist
9 كەس خەڵاتی برۆنزی وەردەگرن
6 كەس خەڵاتی زیوین وەردەگرن
3 كەس خەڵاتی زێڕین وەردەگرن
خەڵاتی تایبەتی ئاكیۆ تۆیۆدا سەرۆكی كۆمپانیای تۆیۆتا پێشكەش بە منداڵی یەكەمی پێشبڕكێیەكە دەكرێ.
هەروەها دەرفەت بە هەموو منداڵان دراوە بۆ ئەوەی بەشداری بكەن لەو پێشبڕكێ نێودەوڵەتییە و بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن فۆرمی تایبەت لە ماڵپەڕی :
sasiraq.com, cihanmotors.com, merkezalmadina.com
دابەزێنن و دواتر بیگەڕێننەوە هەر پێشانگایەك لە سەرتاسەری وڵات.
ئامانجی كۆمپانیای تۆیۆتا ئەوەیە كە هانی منداڵان بدات و پەرە بە تواناكانیان بدات تا خەیاڵی خۆیان بكەنە وێنەی سەر كاغەزەكان سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی داهاتوو. پشت بەست بەو راستیەی كەوا(منداڵان سەرمایەی دوارۆژن).
هەر لەم كۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا خانمە هونەرمەندی كورد پەرواز حەسەن وەك یەكێك لە ئەندامانی لیژنەی دادوەری هەڵبژاردنی تابلۆكان بەشداری كرد و تیشكی خستە سەر دوایین كاری خۆی و هیوای خواست كە منداڵانی كوردستانیش بتوانن لەم پێشبڕكێیەدا، هەر لە میانەی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا پەرواز ئاشكرای كرد كە خۆی و گۆران ساڵحی هاوسەری توانیویانە بڕی 5 تۆن یارمەتی و كۆمەك لە وڵاتی ئیتاڵیاوە لە رێگای رێكخراوێكی خێرخوازی بە ناوی (ئێمە كوردین) كۆ كردۆتەوە و لەم نزیكانە پێشكەشی منداڵە ئاوارەكانی كوردستانی دەكەن.
شایەنی باسە 80 وڵات بەشداری لەو پێشبڕكێی "ئۆتۆمبێلی خەونەكان لەگەڵ تۆیۆتا" دا دەكەن و جاری یەكەمیشە كوردستان و عێراق بەشداری دەكەن لەم پێششبڕكێیە وساڵی رابردوو پتر لە 662,898 كەس و نزیكەی 600 لەوانە گەیشتنە ژاپۆن بۆ بەشداری كردن لەسەر ئاستی جیهان.