سیلین داوای لێبوردن دەكات

سیلین داوای لێبوردن دەكات
خانمە هونەرمەندی ناوداری توركی سیلین سویدار داوای لێبوردنی لە جەماوەر و هەوادارانی كرد دوای پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هاككرا و بە ناوی ئەوەوە چەند قسەی ناشرین بە ژمارەیەك لە هاوڕێ و هەوادارانی درا.
سەرەتا جەماوەری سیلین زۆر توڕە بوون و زۆربەیان لەسەر ئەكاوەنتی تایبەتی خۆیان توڕەیی و بێزاریی خۆیان دەربڕی لەو لێدوانانەی سیلین، بەڵام دواتر دەركەوت كە ئەكاونتەكەی لە لایەن چەند كەسێكەوە هاككراوە، رووداوەكەش كاتێك ئاشكرا بوو كە یەكێك لە هاوڕێكانی چەند وتەیەكی جوانی جوانی بۆ نووسیبوو و بە كچە ناسك و بەنازەكە وەسفی كردبوو، بەڵام وەڵامی سیلین زۆر توند بوو و نووسیبووی : ئەمە چییە ئایا ئێمە هاوڕێی قوتابخانەین تاكو تۆ ئەم شتانەم بۆ بنووسی، هەر ئەمەش بوو دووچاری رەخنەیەكی زۆری كردەوە، بۆیە ناچار بوو روونكردنەوەیەك بڵاوبكاتەوە لە رێگای ئەو ئاژانسەی تێیدا كار دەكات و داوای لێبوردنی لەو هاوڕێیەی كرد و روونیكردەوە كە ئەكاوەنتەكەی هاككراوە و پێویست ناكات هاوڕێكانی گرنگی بە هیچ شتێك بدەن كە بە ناوی ئەوەوە بڵاودەكرێتەوە، چونكە بە قسەی خۆی كەسانێك هەوڵ دەدەن بە هەموو شێوەیەك ناوبانگی بشێوینن بۆیە ئەم كارەیان كردووە و قسەی نابەجێ و ناشیرین بە هاوڕێكانی دەڵێن.
Top