حەسنا مەتەر پشتیوانی لە پێشمەرگە دەكات
خاتوو مه‌ته‌ر له سه‌ردانێكیدا بۆ میحوه‌ری خازری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستخۆشی و سوپاسی خۆی ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده‌و یه‌كه یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان كرد بۆ ئه‌و جوامێرییه‌ی به‌رامبه‌ر چه‌ته‌كانی (داعش) نواندوویانهو رایگه‌یاند كه ئه‌وان له‌سایه‌ی فیداكاری و به‌رگری پێشمه‌رگه‌وه به ئاسایش و ته‌ناهی ده‌ژین.
له‌باره‌ی سهردانهكهیهوه، حه‌سنا مه‌ته‌ر له لێدوانێكدا رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تێكی ئه‌خلاقی به باشمزانی سه‌ردانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان بكه‌م و جلوبه‌رگی ئه‌وان بپۆشم، پێشمه‌رگه ئه‌مرۆ له جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕی تاریكپه‌رستی و تیرۆریستان ده‌كه‌ن و به‌جیهانیان راگه‌یاند كه ئه‌فسانه‌ی (داعش) له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان تێكده‌شكێنرێت. گوتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منیش له كوردستان ده‌ژیم، بۆیه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم پاڵپشت و هانده‌ر بم بۆ برا پێشمه‌رگه‌كان و سوپاسی خۆراگری و فیداكاری ئه‌وانم، ژیانی ئاسووده‌ی ئێمه له سایه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌وانه.
له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا، حه‌سنا مه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌كان وێنه‌ی یادگارییان گرت و نانی نیوهرۆشی له‌گه‌ڵیان خوارد.
جێی باسه، ئه‌م سه‌ردانه دووه‌م سه‌ردانی گۆرانیبێژی لوبنانیه بۆ به‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پێشتریش سه‌ردانێكی بۆ میحوه‌ری مه‌خمور ئه‌نجامدا بوو.