بەرهەمهێنانی ئاڤاتاری نوێ دواخرا

بەرهەمهێنانی ئاڤاتاری نوێ دواخرا
دەرهێنەری ئەمەریکی جێمس کامیرۆن رایگەیاند، بەرهەمهێنانی بەشی نوێی فیلمی "ئاڤاتار" لە ئێستادا بەرهەم نایێت و بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

تۆڕی هەواڵی "بی بی سی"ـی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، کامیرۆن ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ سێ بەشی نوێ لە فیلمی "ئاڤاتار" دەکات بۆ بەرهەمهێنانی بۆ ساڵی 2017 دەبێت.

بڕیار وابوو یەکێک لەو فیلمانە لە کانوونی یەکەم/ دیسەمبەر 2016 نمایش بکرێت، بەڵام کامیرۆن روونی کردەوە کە نووسینی سیناریۆی سێ بەشەکە "زۆر ئاڵۆز" بووە.
Top