فاتن حەمامە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
حەمامە لە ژیانی هونەریی خۆیدا بەشداری لە چەندین فیلمی سینەمایی و زنجیرەی تەلەڤزیۆنیدا کردووە و چەندین خەڵاتیشی بۆ کارەکانی وەرگرتووە.
ئەو ئەکتەرە میسرییە پێشتر بڕوانامەی دکتۆرای شانازیی لە زانکۆی ئەمەریکی لە قاهیرە و زانکۆی ئەمەریکی لە بەیروت وەرگرتووە، جگە لە نازناوی "ئەستێرەی سەدە" لە ساڵی 2000دا کە لەلایەن یەکێتیی نووسەران و رەخنەگرانی میسری پێیبەخشرا.
فاتن حەمامە لە ساڵی 1931 لە شاری مەنسوورە لە دایک بووە، لە ساڵی 1939دا وەک ئەکتەر لە سینەمادا دەرکەوتووە، ئەوکاتە تەمەنی حەوت ساڵ بووە و لە ساڵی 2000دا لە کاری ئەکتەری دوورکەوتووە.
بی بی سی