نور خۆشەوی یەكەم پیشانگای تایبەتی خۆی كردەوە

نور خۆشەوی یەكەم پیشانگای تایبەتی خۆی كردەوە
بە هاوكاری رێكخراوی (بەیان) بۆ پەرەپێدانی مرۆیی، نور خۆشەوی یەكەم پیشانگای تایبەتی خۆی لە گەلەری شانەدەر بۆ ماوەی دوو رۆژ كردەوە.
لەم بارەیەوە نور خۆشەوی لە لێدوانێكدا رایگەیاند: حەزی هونەر و تابلۆ هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ من چەكەرەی كردووە و و رۆژ دوای رۆژ حەز و خۆشەویستیم بۆ هونەری تابلۆ زیادی كرد و هەمیشە هەوڵمداوە پیشانگایەكی تایبەت بە خۆم بكەمەوە و تێیدا كارەكانم نمایش بكەم، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی(بەیان) و هاوكاری (هاوكار گروپ) توانیم یەكەم پیشانگای تایبەتی خۆم بكەمەوە كە 36 تابلۆی جیاواز لە خۆی دەگرێت بە قەبارەی جیاوازەوە.
نور زیاتر وتی: پیشانگاكە بە ئامادەبوونی عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەكی زۆر لە هەوادارنی هونەری شێوەكاری بەڕێوەچوو، شایەنی وتنە ، نور قوتابی بەشی تەلارسازی كۆلێژی ئەندازەیە.
Top