نازەنینەكەی وریا سەلیمی لەگەڵ ئەلبوومێكی گۆرانی بڵاودەكرێتەوە
وریا سەلیمی لە لێدوانێكیشدا بۆ "هەولێر" دەڵێت: بڵاوبوونەوەی بەرهەمی تازە لای من، بەدەستهێنانی ناوبانگ نییە، بەڵكو خزمەتكردنە بە بواری هونەری، بە تایبەت گۆرانی و میوزیك، كە ژیانی منی داگیركردووە، لەو ئەلبوومەیشدا هەوڵمداوە گۆرانی كوردی و فارسی تێكەڵ بە یەكتر بكەم و، كارێك جیاواز بێت لە كارەكانی دیكەی هونەرمەندانی ئێستا، كە ئەمەیش ماندووبونێكی زۆرم بینیووە تا هاتووتە بەرهەم، بەڵام هاوكارە هونەرمەندەكانم لە تاران و ئەستەنبوڵ سووربوون لەسەر ئەوەی كە دەبێتە كارێكی ناوازە بەرهەم بێنن، بۆ ئەوەی پڕۆژەی نوێ گەڵاڵە بكەم بۆ ئایندە، بۆیە دەمەوێ سوپاسی ئەوانە بكەم كە لەگەڵم ئەركیان كێشاوە بەتایبەت "هەرێم سەڵاح" و شاعیران"سمین چایچی"، ئەڤشین محەمەد، كە ئاواز و تێكستی بەشێك لە بەرهەمەكانیان بۆ نووسیوم، جگە لە چەند گۆرانییەكانی فۆلكلۆریی، كە لە پێشووتردا بەدەنگی چەند گۆرانیبێژانێكی ڕەسەنی گوتراون.
گوتیشی: ئێستا كۆتایی بە وێنەگرتنی گۆرانی "نازەنین" هێنراوە و، لە ڕۆژانی داهاتوودا بە هەردوو زمانی كوردی و فارسی لە سەرجەم كەناڵەكانی ئێران و كوردستان بڵاوی دەكەمەوە، ئەمەیش یەكەمین بەرهەمی هاوبەش دەبێت، كە لە كەناڵە ئاسمانییەكانی ئێران نیشان دەدرێت.