گۆران و پەرواز گۆرانی بۆ كوردستان دەڵێن
له نوێترین كاریاندا گۆران ساڵح و په‌رواز حسێنی هاوسه‌ری یه‌كه‌م كاری هاوبه‌شیان به‌شێوه‌ی دوێت بۆ كوردستان به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرده‌وه.
كاره نوێكه‌ی گۆران و په‌رواز ناوی "كوردستان"ه كه گۆرانیه‌كی نیشتمانییه و باس له به‌رزی و خۆڕاگری پێشمه‌رگه و كوردستان ده‌كات و تێكستی رێدار سابیره و ئاوازی گۆران ساڵحه.
له‌لایه‌ن یوسف ستار كاری كلیپی بۆ كراوه و له شاری ره‌واندوز و ده‌وروبه‌ری وێنه‌گیراوه.