گۆران و پەرواز گۆرانی بۆ كوردستان دەڵێن

گۆران و پەرواز گۆرانی بۆ كوردستان دەڵێن
دوای ماوەیەك بێدەنگی و نەبوونی كاری هونەری بە هۆی بارودۆخی كوردستان، گۆران ساڵح و په‌رواز حسێن بەرهەەمێكی نوێیان بڵاوكردەوە كە سروودێكی نیشتمانییە.
له‌ نوێترین كاریاندا گۆران ساڵح و په‌رواز حسێنی‌ هاوسه‌ری‌ یه‌كه‌م كاری هاوبه‌شیان به‌شێوه‌ی دوێت بۆ كوردستان به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرده‌وه‌.
كاره‌ نوێكه‌ی‌ گۆران و په‌رواز ناوی‌ "كوردستان"ه‌ كه‌ گۆرانیه‌كی نیشتمانییه‌ و باس له‌ به‌رزی و خۆڕاگری پێشمه‌رگه‌ و كوردستان ده‌كات و تێكستی رێدار سابیره‌ و ئاوازی گۆران ساڵحه‌.
له‌لایه‌ن یوسف ستار كاری كلیپی بۆ كراوه‌ و له‌ شاری ره‌واندوز و ده‌وروبه‌ری وێنه‌گیراوه‌.
Top