( دێرینان) لە بەرەكانی جەنگ نمایش دەكات
دێرینان لە نووسینی كەریم بایزە و ژمارەیەك هونەرمەندی دیاری بواری شانۆ و دراما بەشداری تێدا دەكەن و باس لە مێژووی زیاتر لە ساەد ساڵی رابردووی كورد وكوردستان و ئەو شۆڕش و راپەرینانەی كە میللەتی كورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیركاران و خەباتی میللەتی كورد بۆ ئازادی و رزگار كردنی خاكی كوردستان دەكات.
شانۆگەرییەكە كە بڕیار وایە لە بەرەكانی جەنگ نمایش بكرێت دڕندەیی و دڵڕەقی داگیركاران نیشان دەدات كە چۆن دوژمنان بە هەموو شێوەیەك بەربەستیان خستووەتە بەردەم شۆڕش و راپەرینەكان و بە هەموو شێوەیەك و نوێترین چەكی و شێوازی قەدەغە كراویان دژی بەكارهێنا تەنیا بۆ كپ كردنەوەی شۆڕشەكانی و نەگەیشتنی بە ئاواتەكانی.
لەم شانۆگەریەدا ژمارەیەك هونەرمەند بەشداری دەكەن لەوانە عوسمان ئەحمەد جاسم و غازی شینە و جەوهەر ڤیدیۆ و رەشید جەمشید و سامی شاكر، حەمە ساڵح كاری مۆسیقای جێبەجێی دەكات و تەلعەت سامان سەرپەرشتیاری گشتی كارەكەیە.