ئاواتە سەیرەكەی جۆنی دیب

ئاواتە سەیرەكەی جۆنی دیب
دوای ئەوەی هەواڵی هاوسەرگیری خۆی و خانمە ئەكتەری هۆڵیۆد ئامبر هیردی ئاشكرا كرد، جۆنی دیبی ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی رایگەیاند كە حەز دەكات زۆرترین ژمارەی منداڵی هەبێت ئەگەر بكرێ ئاساییە كە سەد منداڵی هەبێت.
لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (ئەنترتاینمنت تونایت) جۆنی دیب وتی: بڕیارمانداوە من ئامبر بچینە نێو ژیانی هاوسەرییەوە، ئەو كەسێك دڵ و دەروون پاكە و بۆ منیش زۆر گونجاوە بۆیە دڵنیام ژیانێكی خۆش بە یەكەوە دەبەینە سەر، جۆنی هەروەها باسی لە خۆشەویستی خۆی بۆ منداڵ دەربڕی و وتی: من زۆرحەز لە منداڵدەكەم، ئێستا دوو منداڵی جوانم هەیە، بەڵام لە دڵەوە حەز دەكەم 100 منداڵم هەبێت، بەڵام ئەركە ئاسانەكەی منداڵ بوون دەكەوێتە ئەستۆی من و ئەركە قورسەكەشی كە سكپڕبوونە ئافرەت هەڵیدەگرێت، ئەمە جگە لە پەروەردە و بەخێوكردنی منداڵ كە ئەویش قورسە و دەكەوێتە ئەستۆی ئافرەت، شایەنی باسە بەر لە ماوەیەك جۆنی دیب بینرا بوو كە ئەڵقەیەكی لە پەنجە بوو، بەڵام دواتر لە بەرنامەیەكی راستەوخۆی كەناڵی (ئێن بی سی)ی ئەمریكی هەواڵەكەی بە ئاشكرا راگەیاند.
Top