هەزال تووشی نەخۆشییەكی درێژخایەن بووە
هەزال كێشی زۆر دابەزی بوو بە جۆرێك بووە مایەی پرسیار كردنی بەردەوامی جەماوەر لە بارەی هۆكاری ئەم دابەزینە سەسوڕهێنەرەی كێشی بەڵام هەزال نهێنی دابەزینی كێشی بۆ جەماوەر ئاشكرا كرد و وتی: دابەزینی كێشم بەم شێوەیەیە بۆ تووشبوونم بە نەخۆشی شەكرە دەگەڕێتەوە و ماوەیەكی زۆریش بوو ئەم نهێنییەم شاردبۆوە و ئاشكرام نەدەكرد، بەڵام پێویست ناكات چیتر بیشارمەوە، لەم بارەیەوە هەزال بۆ رۆژنامەی حوریەتی توركی وتی: بە هۆی تووشبوونم بە شەكرە لە ماوەی مانگ و نیوێكدا كێشم بەم شێوەیە دابەزی، سەرەتا كارەكە بۆ من زۆر ناخۆش بوو، چونكە من هێشتا تەمەنم 22 ساڵە و شەكرەش نەخۆشییەكی ئاسان نییە، باری تەندروستیم زۆر تێكدەچوو تەنانەت هەندێك جار دوای نان خواردن لە هۆش خۆم دەچوون، بەڵام دواتر توانیم خۆم لەگەڵ ئەم بارودۆخە نوێیە بگونجێنم و بەرنامەیەكی خواردنی تایبەتم داناوە لەگەڵ وەرزش بەشێوەیەكی رۆژانە، ئێستا خۆم خواردن ئامادە دەكەم بە هۆی ئەم سیستمەی خواردن و وەرزشی بەردەوام لە ماوەی دوو مانگدا تەندروستیم ئێستا زۆر باشە دوای ئەوەی 11 كیلۆگرامی دیكەی كێشم دابەزی، بۆیە ئێستا بە دڵنیاییەوە دەڵێم وەرزش و خواردنی تەندروست دەتوانن هەموو شتێك بكەن.