حەیات چۆن وەڵامی كیم دەداتەوە

حەیات چۆن وەڵامی كیم دەداتەوە
ركابەرێتی لە نێوان هونەرمەندان تەنیا لە پێشكەشكردنی فیلمی نوێ و بە دەستهێنانی سەروەت و سامانی زیاتر نییە و خانوو گەورە و ئۆتۆمبێڵی نوێ و سەرنجڕاكێش نییە، بەڵكو زۆر جار ئەم ركابەرێتییە سنوور باو و ئاشكراكان دەبەزێنێت و كاروباری تایبەتی و كەسیش دەگرێتەوە ئەگەر باجی قورسیش لەو بوارەوە بدرێت بە لای زۆر لە ئەستێرەكان گرنگ نییە.
دوای دوو رۆژ لە بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەكی نوێی كیم كارداشیان كە وێنەی رووت و سەرنجڕاكێش بوون لەسەر بەرگی گۆڤاری paper، خانمە ئەكتەر و مۆدێلی هیندی سۆفیا حەیات لە هەنگاوێكی چاوەڕوان نەكراودا كە زیاتر ركابەرێتی كردنی كیم كارداشیانی پێوە دیار بوو، چەند وێنەیەكی تەواو رووتی خۆی نمایش كرد لە پەیجە تایبەتییەكانی خۆی لە تۆڕێ كۆمەڵایەتییەكان، ئەمەش جەماوەر و هەوادارانی تووشی سەرسوڕمان كرد.
وێنەكانی سۆفیا هەموو سنوورە باوەكانی تێپەڕاند بەشێوەیەك كە كەس پێشتر وێنەی لەم جۆرەی نەبینی بوو، بەڵام سۆفیا بۆ ئەوەی جەماوەرەكەی ئاشت بكاتەوە رایگەیاند كە بڵاوكردنەوەی ئەم وێنانە بە بۆنەی ئەوە بوو كە یاریزانی كریكێتی هیندی رۆهیت شارمای هاوڕێی زۆر نزیكی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كردووە، بەڵام جەماوەرەكەی لەو كۆمێنتانەی بۆیان نووسیوە بە ئاشكرا پێیان راگەیاندووە كە مەبەستی سەرەكی بڵاوكردنەوەی ئەم وێنانە ركابەرێتی كردنی كیم كارداشیانە، شایەنی وتنە لە ساڵی 2012 سۆفیا لە تویتەر رایگەیاند كە پەیوەندییەكی خۆشەویستی بەهێزی هەیە لەگەڵ رۆهیت و لەو كاتەوە پەیوەندییان بەردەوامە بەشێوەیەكی ئاشكرا.
Top