خۆشەوی (دەبارین) پێشكەش بە پێشمەرگە دەكات
لەم بارەیەوە هونەرمەند "خۆشەوی عەزیز" ڕایگەیاند، دوای ماوەیەكی زۆر كاركردن لەگەڵ تیپی ئۆكێسترای كوردستان/ هەولێر بۆ بەرهەمهێنانی سروودێكی نیشتیمانی، بە ناوی "دەبارین"، توانیمان بە هاوكاریی دەستەیەك لە موزیكژەنە دیارەكانی كوردستان كۆتایی بە تۆماركردنی ئەو سروودە بێنینن كە پێم وایە ئێستا گڕوتێنێكی دیكتە بە برا پێشمەرگەكانمان دەبەخشێ، لەو ڕێگەیەیشەوە دەمەوێ هاوسۆزیی خۆمیان بۆ دووپات بكەمەوە، چونكە ئەوان بە خوێنی ئاڵی خۆیان بەرگریی لە مانەوەی ئێمە و خەونەكانی داهاتوومان دەكەن. بۆیەیش لە ڕۆژانی ڕابردوو، بە كامێراكانی "ئەیار عەلی، ڕێباز عوسمان، سیروان خۆشناو"، توانیمان كۆتایی بە گرتە ڤیدیۆییەكانی كلیپی ئەو سروودە بێنین و، لە ماوەیەكی نزیكدا لە سەرجەم كەناڵە ئاسمانی و لۆكاڵییەكاندا بڵاوی بكەینەوە. لێرەیشەوە دەمەوێ سوپاسی بێ پایەنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان tv بكەم، كە هاوكاربوون بۆ لەدایكبوونی ئەو سروودە و سوپاسی هەریەك لە مامۆستا "چەتۆ نەورۆز و مەهدی حەسەن" و گشت ئەو كەسانە بكەم، كە هاوكاربوون بۆ لەدایكبوونی ئەو بەرهەمە نیشتیمانییە.