سارا: پێویستە مۆسیقای پەرت و بڵاوی كوردی كۆبكەینەوە
سارا له شاری (كرماشان)ـی رۆژهەڵات ده‌ستی به ژه‌نینی ده‌ف كردووه و له‌گه‌ڵ چه‌ند تیپی هونه‌ری جیاجیا كاری كردووه، كە هەندێكیان تایبەت بوون بە ئافرەتان و هەندێكی دیكەشیان تێكەڵ بوون . بە حوكمی لێك نزیكبوونی جوگرافی و كۆمەڵایەتی نێوان كورد و گەلانی دەوروبەری زۆر ئاساییە كە هونەر و بەتایبەتیش موزیكی نێوانیان جۆرێك لە لێك نزیكبوون و تێكەڵبوونێك هەبێت، هەروەها زۆر جار باس لەوە دەكرێت كە بەشێكی زۆری موزیكی كوردی لەلایەن ئەو وڵاتانە بردراوە و بە ناوی خۆیان بڵاوكراوەتەوە، لەم بارەیەوە سارا ئەحمەدیان دەڵێت: گومانی تێدا نییە كە فەرهەنگ و كەلتووری كوردی یەكێكە لە فەرهەنگ و كەلتوورە كۆنەكانی ناوچەكە بەگشتی، ئەگەر باس لە موزیكی كوردی لە ئێران بكەم، بە دڵنیاییەوە دەڵێت مۆسیقای كوردی ره‌سه‌نترین و فراوانترین مۆسیقای بووه له ئێران، پیاوانی كوردستان وەك دەربڕین عەشق و خۆشەویستییان مۆسیقا و گۆرانی زیندوو و جیاوازیان بۆ ئافره‌تانی كورد وتووه. به‌تایبه‌تی له‌و ئاهه‌نگ و مه‌راسیمانه‌ی كه ساز كراوه، له بواری سۆفیگه‌ریی و ته‌نانه‌ت له مه‌راسیمی پرسهكانیشدا سوود له مۆسیقا وه‌رگیراوه، بەڵام ئەگەر بە وردی لە موزیكی كوردی بڕوانین، ده‌توانین بڵێین: مۆسیقای ناوچه جیاجیاكانی كوردستان لە بنەڕەتدا هەمان بنكە و بناغەی هەیە، یان زۆر لە یەكتری نزیكن، بۆ نموونه ده‌بینین مۆسیقای كوردستانی عێراق و زۆر له پارچه‌كانی دیكه یه‌ك ریشه‌یان هه‌یه، له هه‌مان كاتدا مه‌قاماتی كوردی جۆراوجۆری هه‌یه وه‌ك به‌یات، سیاچه‌مانه، هۆره.
سارا پێیوایە كە به‌شێوەیەكی گشتی مۆسیقای كوردی زۆر جار كاریگه‌ری مۆسیقای سوننه‌تی ئێرانیی بەسەرەوە دیارە، ئەگەرچی تێكەڵبوونی موزیكی كوردی بە موزیكی دیكەی جیهانی و موزیكی میللەتانی دەوروبەر و هەوڵی بردنی موزیكی كوردی، بەڵام توانراوە ئەم رەسەنایەتییەی بپارێزرێ و جیا بكرێتەوە لە موزیكی گەلانی دیكە و ئەو تایبەتمەندیيانەی كە هەیەتی نەشێوێنرێن، بەڵام ناكرێ بڵێین هیچ پەیوەندییەك، یان نزیكبوونەوەیەك لە نێوان موزیكی كورد و گولانی ناوچەكە بەتایبەتی موزیكی ئێران نییە، چونكە ئەم نزیكبوونەوەیە بە ئاشكرا هەستی پێدەكرێت.