پۆلیس فریای ئەستێرەكان دەكەوێت

پۆلیس فریای ئەستێرەكان دەكەوێت
نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریكی FBI رایگەیاند كە دەستی بە لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوان و ورد كردووە لە كێشەی بڵاوبوونەوەی وێنە رووتەكانی هونەرمەندان لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت، دوای ئەوەی وێنەی چەند كەسایەتیی ناسراو و هونەرمەندی دیكە بڵاوكرایەوە، لەوانە چەند وێنەیەكی نوێی كیم كارداشیان و هۆب سۆلۆی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئەمریكا كە لەلایەن جەماوەرەوە زۆر خۆشەویستە.
مانگی رابردوو FBI دەستی بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ژمارەیەك ئەستێرە لەوانە جنیڤەر لۆرانس و ریهانا و كایت ئابتن و كرسیتن دانست، دیسان لە سەرەتای هەفتەی رابردوو میدیاكان رایانگەیاند كە وێنەی ژمارەیەكی دیكەی ئەستێرەكان بڵاوكراوەتەوە لەوانە كیم كارداشیان و ئەكتەری فەرەنسی ڤانیسا هادجنز و هۆب سۆلۆی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێەمریكا، بەڵام ماڵپەڕی (تی ئێم زی)ی تایبەت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ئەستێرەكان رایگەیاند ئەم وێنانە پاش ماوەیەكی كورت لابران.
لەبارەی فراوانكردنی لێكۆڵینەوەكان لۆرا ئیملیری وتەبێژی رەسمی FBI رایگەیاند كە نووسینگەكەی دەستی بە لێكۆڵینەوەی ورد و بەرفراوان كردووە و ئێستاش لێكۆڵینەوە بەردەوامە، بەڵام بۆ پاراستنی ناوبانگ و تایبەتمەندیی قوربانییەكان ناتوانم زانیاری زیاتر ئاشكرا بكەم تا ئەو كاتەی تاوانباری راستەقینە دەدۆزینەوە، بۆیە پێویستە هەر كەسێك كە خۆی بە قوربانی ئەم كارانە دابنێت پێمان رابگەیەنێت.
شایەنی باسكردنە لە مانگی ئەیلوولی رابردوو ژمارەیەك هاككەر دوای هاككردنی حیساباتی كۆمەڵەی (ئای كلاود)ی سەر بە ئەپل ژمارەیەك ئەم وێنانەیان بڵاوكردەوە، بەڵام كۆمەڵەی ناوبراو رەتی كردەوە كە هاك كرابێت و رایگەیاند تەنیا ناوی نهێنی و كۆدە تایبەتەكەیان بەكارهاتووە.
Top