شرادا كاپور بە كشمیری گۆرانی دەڵێت
شرادا لەو بارەوە وتى: كە زمانی كشمیری بۆ من زۆر زەحمەت بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی رۆڵەكەم ئەوەی دەخواست ناچار بووم بەو زمانە گۆرانی بڵێم.
شایەنی وتنە فیلمی (حەیدەر) دانەیەكی نوێی چیرۆكی (هاملت)ی ویلیام شكسپیرە و لە هەرێمی كشمیر وێنەی دەگیرێت و هەر یەكە لە شەهید كاپوور و ابۆ و كای مینون بەشداری تێدا دەكەن و لە دەرهێنانی فیشال باردواجە و بڕیار وایە بەم نزیكانە نمایش بكرێت.
لە لایەكی دیكەوە شرادا رەتیكردەوە كە هیچ پەیوەندییەكی خۆشەویستیی لەگەڵ هونەرمەند ئەدیتیا روی كاپوور هەبێت و دووپاتی كردەوە ئەوەی لە نێوانیاندا هەیە لە هاوڕێیەتی زیاتر نییە، راشيگەیاند بەهۆی بەشداریكردنیان لە فیلمی Aashiqui 2» جۆرێك لە هاوڕێیەتی لە نێوانیاندا دروست بوو، كە بە هیچ شێوەیەك نەبووەتە خۆشەویستی وەك ئەوەی میدیاكان رایانگەیاندووە، چونكە پێشتر لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی دیكەش ڕۆڵی بینیوە، وەك: سیدارت مالهۆترا و یەكتریان ناسیوە، وتیشی: بەم نزیكانە لەگەڵ فارن دهاون دەردەكەوم كە هاوڕێی منداڵیمە و ناكرێ بڵێن پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانماندا هەیە.