بە مەبەستی نزیكبوونەوە زیاتری فیلمی كورد و مەغریبی لە كیشوەری ئەفریكا، كۆمپانیای ئەبیلی هونەری و میدیا بە هەماهەنگی لەگەڵ بنكەی سینەمای مەغریبی ، بۆ ئەوەی چەند فیلمێكی بڵندی سینەمایی كوردی بە ژێرنووسی عەرەبیەوە بۆ جەماوەر و بینەری عەرەبی لە 10 وڵات نیشان بدرێت، سەرەتاش لە مەغریب وەك وڵاتێكی بەرچاو، كە گرنگییەكی زۆر بە بواری سینەما دەدات وەك سەرەتایەك لەلایەن كۆمپانیاكە پێشنیاركراوە لەو قۆناغە گرنگەی بەسەر گەلەكەمان تێپەڕ دەبێت، فیلمی "ژانی گەل"، وەك فیلمێكی نیشتمانی، كە لە ساڵانی پێشوودا بەرهەم هێنراوە و خەبات و تێكۆشانی گەلی كورد لە قۆناغەكانی ڕابردوودا دەگێڕێتەوە نمایش بكرێت. ئەو فیلمە لە دەرهێنانی جەمیل ڕۆستەمی و پاڵەوانییەتی نزار سەلامی وسۆلاڤ شەیدایە، وەك یەكێك لە بەرهەمە بەرچاوەكانی سینەمای كوردی هەژمار دەكرێت، بەو پێیەی لە كاتی نمایشەكانی خۆیدا لە هەولێر و شارەكانی دیكەی كوردستان بووە بە جێگەی سەرنجی بینەران و فیلمسازانی كوردستان بوو.