كارۆخ و ژاكان پشتگیری لە پێشمەرگە دەكەن
لەم بارەیەوە هونەرمەند (كارۆخ) بە "گوڵان"ـی ڕاگەیاند، “من و ژاكان بەیەكەوە كارمان بۆ گۆرانییەكی نیشتمانی كردووە و وەك پشتیوانییەك بۆ هەوڵ و تێكۆشانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئێمە وەكو هونەرمەند گەر هونەری جەنگ نەزانین، بەڵام لە ڕێگەی هونەرەكەمانەوە پشتگیری لە پێشمەرگە دەكەین.
كارۆخ ئەسعەد گوتیشی “تێكستی ئەم گۆرانییە بە هاوبەشی لەلایەن هەریەك لە هەردی سەڵاح و ئیڤان باڵخێی نووسراوە و لە ئاوازی هونەرمەند هەردی سەڵاحە و عەلی ئێنجا كاری موزیكی بۆ كردووە.
هونەرمەند "ژاكان"، كە دەكاتە كچی هونەرمەندان حەمە عەلی خان و شلێر كۆیی لەم بارەیەوە گوتی “ئەمە یەكەم بەرهەمی گۆرانی منە، كە بارودۆخی ئێستای كوردستان و تێكۆشەرییەكانی هێزی پێشمەرگە وایان كرد بتوانم ئەم گۆرانییە بڵێم، منیش لە ڕێگای هونەرەوە پشتگیریی لە برا پێشمەرگەكانم بكەم.
شایەنی باسە، ئەم كلیپە لەلایەن (كورد موزیك پڕۆدێكشن) بەرهەم هێنراوە و كاروان جەمیل كاری دەرهێنانی بۆ كردووە و كاری وێنەگرتنی لەلایەن موسلیم ئەبوبەكر بۆ كراوە و وێنەكانی لە چەندین ناوچەی جیاوازی كوردستانیش وێنەگیراوە، چاوەڕوانیش دەكرێت بەم زووانە لە تەواوی كەناڵە ئاسمانی و نێوخۆییەكاندا نیشان بدرێت، هیوام وایە، كە توانیبێتم خزمەتێك بە پیرۆزی ناوی پێشمەرگە بكەم، كە ئێستا خەریكی نووسینەوەی داستانێكی نوێیە لە خەبات و بەرخودانی خۆیدا.