پێشمەرگە هونەرمەندانی كۆكردەوە
لەم سرودەدا چوار هونەرمەندی بەناوبانگ كە ئەوانی ( شڤان پەروەر، جەمشید، حەسەن شەریف، هانی ) بەشدارییان تێدا كردووە، سێ لەم هونەرمەندانە پێشتر سروودیان بۆ پێشمەرگە گووتووە، بەڵام (جەمشید)، كە گۆرانیبێژێكی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و لەسەر ئاستی ئێران ناوبانگییەكی زۆری هەیە بۆ یەكەمین جارە لە پڕۆژەیەكی گەورەدا سروودێك بۆ پێشمەرگە دەڵێن.
سروودی "پێشمەرگە" كاری موزیكی لەلایەن موزیسیانی بەناوبانگی كوردی (دڵشاد حەمەسەعید) كاری بۆ كراوە، هەروەها لەلایەن "ئەدیب چەلكی" شیعرەكەی بۆ نووسراوە.
لەم بارەیەوە هونەرمەند "جەمشید لە لێدوانێكدا رایگەیاند : سروودەكە بەشێك لە كارەكانی تەواو بووە و دوای كۆتایی هێنان بە تەواوی كارەكانی دەست دەكرێت بە وێنەگرتن و كلیپ كردنی ئەو بەرهەمە.