نزار سه‌لامی: پێشمه‌رگه‌ هه‌میشه‌ دڕك بوون بۆ دوژمنان

نزار سه‌لامی: پێشمه‌رگه‌ هه‌میشه‌ دڕك بوون بۆ دوژمنان
نزار سەلامیی هونەرمەند وەك زۆربەی هونەرمەندانی هەموو پارچەكانی كوردستا پاڵپشتی دەربڕی و پشتگیریی خۆی بۆ هیزی پێشمەرگەی كوردستان نارد و پاڵپشتیی خۆی بۆ پێشمەرگە دووپات كردەوە لە پەیامێكی كورتدا .
ئەمەش پەیامەكەیە:
سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نوێنم بۆ گشت پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان، چونكه‌ هه‌موو كاتێك بوونه‌ته‌ دڕكێك بۆ دوژمنان، بۆیه‌ هه‌موو كات شانازیی ده‌كه‌م كو كوردم و ئاماده‌م خۆم بكه‌مه‌ قوربانیئه‌م خاكه‌ پیرۆزه‌ی تێیدا ده‌ژیم، ئاماده‌شم به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك شان به‌ شانی ئه‌وان له‌ خزمه‌تی كردن و به‌رگری كردن له‌ خاكه‌كم ببمه‌ قوربانی یه‌ك به‌ یه‌كه‌ی وڵاتپارێزان كوردستان، ئینجا وه‌ك هونه‌رمه‌ند چی له‌ تواناماندا بێت ده‌یكه‌ین.
له‌ ئێستاشدا هه‌وڵمداوه‌ وه‌ك نزار سه‌لاكی چه‌ند كارێكی هونه‌ری به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نم بۆ پشتگیری كردن له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمان وه‌ك پشتگیری كردنێك له‌و برایانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدان، له‌و كارانه‌ش كه‌ ئه‌نجاممداون، درووستكردنی چه‌ند كلیپێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم، هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی كردن له‌ هه‌ر كاتێكی پێویست منیش وه‌ك هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان ده‌چمه‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ به‌ ئه‌ركێكی خۆمی ده‌زانم به‌رامبه‌ر به‌ خاكی پیرۆزی كوردستان.
Top