رۆژان فەیزی:كاری هونەری لە كوردستان زۆر ئاسانترە لە هەندەران
* وەك رۆژان فەیزیی ەونەرمەند و مرۆڤی كورد سەبارەت بەو ەێرشەی ئێستا دەكرێتە سەر كوردستان لەلایەن تیرۆریستانەوە چ پەیامێكت هەیە؟
- كاتێك لە ئەمریكا هەواڵی ئەم ەێرشە توند و بێ بەزەییەی تیرۆریستانمان بیست بۆ سەر خاكی پیرۆزی كوردستان لە دڵەوە نیگەران و خەمبار بووین، دیمەنی قەتڵوعام و كوشتنی برا ئێزدییەكان و كۆڕەویان و دەربەدەر بوونیان لە چیای شنگال خەم و ئازارەكانی ئێمەی دوو ەێندە زیاد كرد، چونكە دوژمنان ەیچ كاتێك چاویان بەوە هەڵنایە كە كورد لە وڵاتی خۆی بە ئارامی بژیت و هەوڵی پێشخستنی و پێشكەوتنی وڵاتەكەی بدات و هەموو پێكەاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەكانی ئەم وڵاتە برایانە و بە بێ جیاوازی پێكەوە بژین، بۆیە ئێمە دڵنیاین ئەم كارەساتەی كە ئەم جارە رووبەڕووی میللەتەكەمان بووە، پیلانێكی نێودەوڵەتییە دژی نەتەوەی كورد و ئەو دەستكەوتانەی كە ئەمڕۆ لە باشووری كوردستان بەدەستەاتوون.
ئەوەی ئێمەی دڵخۆش كرد، سەركەوتن و بەرگریكردنی قارەمانانەی ەێزی پێشمەرگەی كوردستان و بەرپەرچدانەوەی ەێرشە ناڕەواكەی تیرۆیستان و شكاندنیان بوو، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە پێشمەرگەی كوردستان هەمیشە گیان لەسەر دەستە بۆ پاراستنی خاك و میللەتی خۆی، هەروهەا ئەم كارەساتە ئەوەی سەلماند كە میللەتی كورد لە هەر شوێنێك و هەر پارچەیەكی كوردستان لە خۆشی و ناخۆشیدا ەاوبەشن و خەم و خۆشییان یەكە و لە كاتی پێویستدا یەكگرتوو و تەبان و دژی دوژمنان دەوەستنەوە، چونكە ئاشكرایە تەنیا بە یەكڕیزی و یەكگرتوویی ئامانج و خەونە پیرۆز و رەواكانمان دێنەدی، ئەگەر دوژمنان چەند بهەێزیش بن.
* لە ئەمریكا ەیچ هەنگاوێكتان ناوە بۆ پاڵپشتی كردن لە پێشمەرگە و ئێزدییەكان؟
- ئێمە رۆژی 15ی مانگی رابردوو لە سانفرانسیسكۆ لەگەڵ كوردیش كۆمینتی بەرنامەیەكمان رێكخست كە بریتی بوو لە خۆنیشاندانێك و چەند وێنەیەكی كارەساتەكەمان نیشاندا بۆ نیشاندانی دڕندەیی گروپی تیرۆریستی داعش و چەند سروودێكمان پێشكەش كرد و راپۆرتێكمان پێشكەش بە حكومەتی ئەمریكا كرد سەبارەت بە رووداوەكانی كوردستان، هەروهەا بە نیازین چەندین چالاكیی دیكەی جۆراوجۆر ئەنجام بدەین كە ئامانجمان تێیدا وشیاركردنەوەی دنیایە لە گەورەیی ئەو كارەساتەی بەسەر ئافرەت و منداڵانی ئێزدیدا ەات.
* ئایا ئێوە دەتوانن وەك ەونەرمەند كارێك بكەن ەونەرمەندانی غەیرە كوردیش بۆ نموونە ئەمریكی، یان ئێرانی لە شەڕی دژە تیرۆر پشتیوانی گەلی كورد بكەن؟
- من پەیوەندیم بە چەند كەسێكەوە كردووە بۆ ئەوەی بەرنامەیەكی تایبەت ئەنجام بدەین، هەروهەا لە رادیۆی دەنگی ئەمەریكا رامگەیاند كە بە نیازم خانمە ەونەرمەند شهەریڤانی كوردی و چەند ەونەرمەندێكی ئەفغانستان و پاكستان و ئەمریكایی بانگەێشت بكەم و چەند كۆنسێرتێك لە هەر سێ شاری ئەمریكا، سانفرانسیسكۆ و لۆس ئەنجلۆس و نیویۆرك ساز بكەین، بەڵام ئەمە كارێكی ئاسان نییە، من داوای كۆمەكم لە زۆر لایەن كرد، لەوانە نووسینگەی حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا، بەڵام بەداخەوە ەیچ كەس و لایەنێك وەڵامیان نەدامەتەوە.
* سروود لەو كاتانەدا چەند پێویستە ەونەرمەند بیڵێ؟
- بە بۆچوونی من زۆر زۆر پێویستە، چونكە ریتمی سروود پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە ژیانی ئێمەوە هەیە، بەتایبەتی ئەگەر ئافرەتێك، یان دایكێك بیڵێت و بتوانێت ورەبەخش بێت و كاریگەریی لەسەر كۆمەڵگە هەبێت، مامۆستا مەزهەری خالقی رووبەڕوو بە منی گوت: تۆ یەكێكی لەو ئافرەتە كوردانەی كە پێویستە واز لە سروودگوتن نهەێنی و بەردەوام بی لەسەری، بەڵام بەداخەوە ئەو ئیمكانیاتە لێرە بەر دەست نییە و من كەسێك ناناسم كە ئاوازی تایبەت دابنێت، بۆیە ئەم كارە لێرە زۆر زەحمەتە، ئەگینا من هەمیشە بیری لێدەكەمەوە، خۆشحاڵم كە بەشێكی زۆر لەو ەونەرمەندانە سروود دەڵێن و سروودەكانیان زۆر سەرنجڕاكێشن.
* بۆچی رۆژان فەیزی ماوەیەكە بەرهەمی نوێی ەونەری نییە؟
- ەۆكارەكەی داراییە، لێرە ئەگەر بتەوێ گۆرانییەك تۆمار بكەی 4 هەزار دۆلاری پێویستە، ئەگەر كلیپێك تۆماربكەی 6 هەزار دۆلاری پێویستە، هەروهەا شاعیریش پارەی خۆی دەوێ، بە گشتی یەك گۆرانی نزیكەی 16 هەزار دۆلاری پێویستە بۆ ئەوەی بگاتە جەماوەر، نوێترین كاری من بە ناوی (ئەفسانەی حەوا) كە لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە، بەڵام من دەتوانم ساڵانە یەك، یان دوو كاری لەو جۆرە ئەنجام بدەم، من دڵنیام ئەگەر بێمەوە كوردستان ئەم كارانە بە پارەی كەمتر ئەنجام دەدرێت، بەداخەوە تا ئێستا ئەو دەرفەتە نەڕەخساوە.
* وەك ەونەرمەند تاچەند ەونەرت بە كاری سەرەكیی خۆت زانیوە؟
- من لە ساڵی 2004 لە ئەمریكا دەستم بە كاری ەونەری كردووە، چەندین جار دووپاتم كردووەتەوە كە بە ەیچ شێوەیەك بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیان رووم لە كاری ەونەری نەكردووە و نایكەم، چونكە ئێمە ەونەرمەندی ئەمریكایی نین كە كۆنسێرتێك ساز بكەین و بە هەزاران كەس ئامادەی بن، بەداخەوە ئیمكانیاتمان سنووردارە، بەڵام من هەمیشە سوودم لەو ئیمكانیاتە سنووردارەش وەرگرتووە بۆ نیشاندانی ەونەر و كەلتوور و زمان و فەرهەنگی كوردی، بۆ نموونە كۆنسێرتی گوڵی سوور(گل سرخ) كە بە پێشنیاری من لەگەڵ داریۆش ئەنجامماندا و بە شهەیدانی كوردستانمان پێشكەش كرد، بە مەرجێك بەشداریم كرد جلوبەرگی كوردی بپۆشم و كلیپەكەی چەند سەمایەكی كوردیدا تێدا بوو، پەیامی سەرەكیی ئێمە ئەوە بوو، ئەگەر كورد سەری نواندبا ئەوا ئەو هەموو پێشمەرگە لە مەیدانەكانی جەنگ ئامادەییان نەبوو.
* كلیپەكانت لە ئاستێكی بەرزدان لە هەموو روویەكەوە، بەڵام بۆچی وەكو پێویست ناگەنە كوردستان؟
- ئەمە پەیوەستە بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ كەناڵە كوردییەكان، هەروهەا هەر كەناڵێك بە هەر شێوەیەك داوای گۆرانی و كلیپەكانی منیان كردبێت، من رازی بووم و پێشكەشم كردوون، چونكە گۆرانییەكانم لەسەر ئەركی خۆم ئەنجام دەدەم.