كارین كاپور پاڵپشتیی لە هاوسەرەكەی دەكات

كارین كاپور پاڵپشتیی لە هاوسەرەكەی دەكات
بۆ بەرزكردنەوەی ورەی سەیف عەلی خانی هاوسەری كە لە دادگا داواكراوە بە تۆمەتی دەستدرێژی و لێدان، كارین كاپوری خانمە ئەكتەری ناوداری ەیندی، لە كاتێكی درەنگدا ئێوارەخوانێكی تایبەتی بۆ هاوسەرەكەی رێكخست لە كەشێكی رۆمانسی و عاشقانە لە شاری باندرای ەیندی بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە بە ەەموو شێوەیەك پاڵپشتیی لە هاوسەری خۆی دەكات، چەند وێنەگرێكیش لە شوێنەكە ئامادەبوون.
وێنەگران كە ئەم دیمەنەیان بینی، چەندین وێنەی ئەم ئاەەنگە بچووكەیان گرت، سەیفەددین جلوبەرگێكی نیشتمانی ەیندی پۆشی بوو، كەچی كراسەكەی كارینا كاپور رەنگاوڕەنگ بوو، واتە كەشێكی وای درووست كردبوو كە ناخۆشیی دادگا لە بیر هاوسەرەكەی بباتەوە، چونكە چەند جارێك لە دادگا ئامادەبوو بە ەۆی تۆمەتباركردنی بە كێشەیەكی لێدان و دەستدرێژی كە بیزنسمانێكی ەیندی بە ناوی ئیقبال میر شارما كە لە ەیندستان نیشتەجێ نییە، سكاڵایەكی دژی سەیفەددین و چەند هاوڕێیەكی بە تۆمەتی لێدان و دەستدرێژی كردنەسەری لە ەۆتێلێك لە 22/2/2012 لە دادگا تۆمار كردبوو.
بەپێی لێدوانەكانی پۆلیس شارما سكاڵای دژی سەیفەددین و سێ هاوڕێی بەرزكردەوە بەەۆی نانەوەی ئاژاوە لە ەۆتێل و بە لێدان و شكانی لووتی كۆتایی هات لەلایەن سەیفەددین و سێ هاوڕێیەكەی، بۆیە ەەرسێكیان ئێستا دادگایی دەكرێن.
Top