جیسیكا داوای لێبوردن لە خۆی دەكات

جیسیكا داوای لێبوردن لە خۆی دەكات
سەرەڕای ئەوەی ئێستا بە ئەستێرەیەكی دیاری سینەمای جیهانی دادەنرێت و ناوبانگێكی زۆری ەەیە و خاوەن سەروەت و سامانێكی بێ شومارە، بەڵام سەرەڕای ئەمانە ەەموویان جیسیكا ئەلبای ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی زۆر پەشیمانە لەوەی نەیتوانیوە خوێندنی زانكۆ تەواو بكات و پێیوایە غەدرێكی زۆری لە خۆی كردووە.
جیسیكا بە ئاشكرا وتی: ەەستم دەكرد پێویستە داوای لێبووردن لە خۆم بكەم، چونكە من زۆر پەشیمانم كە نەچوومەتە زانكۆ و ئەمەش بە یەكێك لە ەەڵە گەورەكانی ژیانی خۆمی دەزانم، لەم بارەیەوە جیسیكا بە سایتی كۆنتاكت میوزیكی راگەیاند: ەەمیشە ەەست بە دڵتەنگییەكی زۆر دەكەم كە وەكو پێویست زیرەكیش نیم لە ژیان، بۆیە بیرم لەوە دەكردەوە كە پێویستە داوای لێبووردن لە خۆم بكەم، ئەگەرچی من تاكە كەس نیم كە لە زانكۆ بێبەش بم، بەڵام دڵنیام ئەگەر لە زانكۆ بمخوێندبا لە زۆر رووەوە بەرەو پێشتر دەچووم و زانیاریم زۆر زیاتر دەبوو لەوەی ئێستا، بەتایبەتی لە رووی رۆشنبیرییەوە و پێموایە ئەمە بۆ من زۆر پێویست بوو، بەڵام ئیدی ئەمە ژیانە و مەرج نییە ەەموو كەسێك بە ەەموو خەون و ئاواتەكانی بگات.
شایەنی باسە جیسیكا ئەلبا بەشداری لە چەندین فیلمی سینەماییدا كردووە، لەوانە: فیلمی (سین ستی) و فیلمی خەیاڵی زانستی ( فانتاستیك فۆر) و زنجیرەی تەلەفزیۆنی (دارك ئەنجل).
Top