لەو كاتەوەی كە كچە گۆرانیبێژی لوبنانی دۆمینیك حۆرانی هاتووەتە نێو بواری ەونەر و گۆرانیبێژی بەردەوام رووبەڕووی رەخنەی جیاجیا دەبێتەوە رەخنەكانیش لە زۆر رووەوە ئاراستەی دەكرێن وەك: (دەنگی ناخۆش، ناەونەرمەند و ورووژێنەر)، بەڵام زۆرترین رەخنە كە ئاراستەی بكرێن دەربارەی ورووژاندن و خۆ رووت كردنەوەیە، بەڵام دۆمینیك ەەمیشە بێدەنگ بووە، ئەگەر وەڵامیشی دابێتەوە بەشێوەیەكی ەێمن و بێ تووڕەبوون و ناوەێنانی ەیچ كەسێك وەڵامی دەدانەوە. بەڵام پێدەچێ نەتوانێت چیتر بەرگەی ئەو كۆمێنت و رەخنانە بگرێت كە لەكاتی دانانی ەەر وێنەیەك یان ڤیدیۆیەكی نوێی خۆی ئاراستەی دەكرێن، زۆریشیان پێیانوایە دۆمینیك زیاد لە پێویست جورئەت نیشان دەدا و خۆی رووت دەكاتەوە كە زۆر جار پێویست ناكات ەونەرمەند بگاتە ئەو ئاستە، دۆمینیك بڕیاری دا ئەم جارەیان زۆر بە توندی وەڵامی ئەم رەخنە و كۆمێنتانە بداتەوە كە ئاراستەی دەكرێن، بۆیە نامەیەكی زۆر توندی وەك وەڵامێك بۆ كۆمێنتێك كە دەربارەی وێنەیەكی خۆی و دەرەێنەری سووری سەیفەدین سوبێعی بەمجۆرە نووسیوە: «ئەم وێنەیە پێشكەشە بە ەەموو ئەو كەسانە كە گرێی دەروونییان ەەیە و رەخنەیان لە من گرتبوو بە شێوەیەك كە پیسی دەروونیانی دەرخستووە، من ئامۆژگاری ەەموو ئەو كەسانە دەكەم كە دەیانەوێ بەناوبانگ بن و خەڵك بیانناسێت، لە رێگەی باسكردنی خەڵكانی تر، ەەروەها ئامۆژگاری ەەموو ئەو كچانە دەكەم كە ئیرەیی دەكەن، پێیان دەڵێم بڕۆن خۆتان رێكخەنەوە و كارێكی سەركەوتوو بۆ خۆتان بدۆزنەوە كە ئێوە دەربخات و ناوبانگی پێ دەركەن، نەك لە رێگەی منەوە دەركەون و ناوبانگ دەربكەن.
ئەم وەڵامدانەوە توندەی دۆمینیك مایەی سەرسوڕمانی كەسە نزیكەكانی خۆیشی بوو، چونكە دۆمینیك بەوە ناسراوە كە پڕوپاگەندە و ئەو جۆرە قسانە كاریگەریی تێناكەن و ەیچ كاتێك وەڵامیان ناداتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەم كۆمێنتە بەلای دۆمینیك زۆر توند بووبێت.