ماجد ئەلموهەندیس لاقی شكا
دوای كەوتنی ماجد گەیەنرایە نەخۆشخانەیەك نزیك ماڵی خۆی و دوای پشكنین دەركەوت كە لاقی شكاوە و پزیشكان ئامۆژگارییان كرد كە پێویستە بۆ ماوەی سێ هەفتە پشوو بدات، لەو كاتەدا بەڕێوەبەری كارەكانی رایگەیاند كە پێویستە لە ماوەی داهاتوودا سێ ئاهەنگ لە كوێت و بەیروت و قاهیرە ساز بكات، بەڵام باسی ئەوەی نەكرد كە شكانی لاقی كاریگەریی بەسەر ئەم ئاهەنگانە دەبێت یان نا.
لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری كارەكانی رایگەیاند كە دوایین بەرهەمی هونەری بریتییە لە سروودێكی تایبەت بە رۆژی نیشتیمانی شانشینی سعودیە تەواو كردووە.