26ی ئەیلول عە‌با ڕە‌شەكان لە سلێمانین

26ی ئەیلول عە‌با ڕە‌شەكان لە سلێمانین
لە درێژەی كار و چالاكییەكانی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كورد مەڵبەندی گشتی سلێمانی،لە ئێستادا خەرێكی پرۆڤەكردنە لە شانۆگەری( عە‌با ڕە‌شەكان)كە لە نوسینی (بەرێز مەجید) و دەرهێنانی هاوبەشی ( بەرێز مەجید و گۆران نامیق)ـە،ڕێكەوتی 26ی ئەم مانگە نمایش دەكرێت. خاتوونی هونەرمەند "دیدار عومەر" ئەكتەری سەرەكی شانۆگەریەكە لە لێدوانێكدا رایگەیاند: ڕۆژانە لە پڕۆڤەكردنین لە شانۆگەری(عە‌با ڕە‌شەكان)،كە لەنواندنی (سۆلین جیهاد دڵپاك و رێكەوت حەمە تۆفێق و گۆران نامیق و شەماڵ فەهمی و رێژنە رزگار و چۆڤین عەزیز و چراخان نامیق)ـە،منیش وەكو ئەكتەری سەرەكی لەگەڵ ئەكتەرانی هاوڕێم بەشدارم،لە نوسینی (بەرێز مەجید) و دەرهێنانی هاوبەشی ( بەرێز مەجید و گۆران نامیق)و بەرهەمی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كورد،بڕیارە لە لە 26ی مانگ و ڕۆژانی دوایی، لە كاتژمێر 5ی ئێوارە لە هۆڵی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كورد نمایش دەكرێت. سەبارەت بە ناوەڕۆكی شانۆگەریەكە گوتی: چیرۆكی شانۆگەریی (عەبا رەشەكان) باس لەو مێژووییەكی ڕەش دەكات لەژێر عەبایەكی رەشدا كە ژن سەرچاوەی چیرۆكەكەیە و هەروەها باسی ئەو كێشانە دەكات كە رووبەڕووی ژنان دەبێتەوە.

Top