سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لەسەر ئەی ڕەقیب دێتە دەنگ

سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لەسەر ئەی ڕەقیب دێتە دەنگ
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو باس و خواسی گۆرانكاریكرد لە سروودی نیشتیمانی" ئەی ڕەقیب" كە لە لایەن شاعیری كورد، پارێزەر یونس رەئووف ناسراو بە دڵدار دانراوە دەكرێت،سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان داوایەك ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان دەكات.
سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لە نووسراوێكدا جەخت لەوە دەكاتەوە كا ناكرێ‌ دەستكاری سروودەكە بكرێت لە هەمان كاتدا تەنیا بە بڕیارێكی سیاسی ناكرێ بگۆڕێت.
بە نووسراوی ژمارە 141ی رێكەوتی 16/9/2014 ئەنجومەنی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان كە بۆ پەرلەمانی كوردستان ناردووە و وێنەیەكی بۆ گشت دەزگاكانی ڕاگەیاندن ناردراوە بە چەند خاڵێك داوای لێ كردووە لەوانە:
1-تەنها بەبڕیاری سیاسی دەستكاری هێچ دێڕێكی سرودی ئەی ڕەقیب نەكرێت.
2-لێژنەیەكی (ئەدەبی/سیاسی)كاری پەسەندكردنی شیعرەكە بگرێتە ئەستۆی خۆی و شیكاری تەواوی بۆبكات پێش پەسەندكردنی یاساكەی پەرلەمان.
3-لایەنی هونەری سرودەكە بەپێ ی ڕاو و ڕەزامەندی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان تێنەپەرێت بۆ بەرژەوەندی گشتی.
4-لیژنەیەكی هونەری پەسەند كراو لەلایەن سەندیكای هونەرمەندانی كوردستانەوە هەڵسەنگاندنی لایەنی هونەری(ئاواز و موزیكی)ی سرودەكە بكات پێش پەسەندكردنی یاساكە لە پەرلەمان.
Top