وارڤان شێرزاد لە سەنگەری پێشمەرگە سروودی "كوردستان" دەچڕێت
لەم بارەیەوە دەڵێت: وەك هەر هونەرمەندێكی دیكە و هەست كردن بە پرسیارییەتیەكی مێژووی كە ئێستا كوردستان ڕووبەڕووی ئەو هێرشە دڵڕەقانەی تیرۆرستان بووەتەوە و برا پێشەمەرگەكانمان سەنگەرییان لە دوژمنانی كورد گرتووە و ناهێڵن چیتر تاكی كورد ئاوارە بێت لە خاكی خۆیدا و بە خوێنی ئاڵی خۆیان بەرگری لە مانەوەی ئێمە و خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەن، منیش هاتمە سەر هێل و لە سەنگەری پێشمەرگەدا بەرهەمێكی نوێی خۆم تۆماركرد، كە جەختكردنەوەی لە خۆشەویستیی خۆم بۆ پێشمەرگە و كوردستانی ئازیز.
هەروەها گوتیشی: ئەم سروودە تەواوی كارە هونەرییەكانی لەلایەن هونەرمەندی موزیكژەن "ئاریۆس حەمە سەعید" كراوە و دوێنێیش كۆتایی بە تۆماركردنی ئەو بەرهەمە هات.
بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوو لە كەناڵە ئاسمانی و نێوخۆییەكاندا بڵاو بێتەوە.