سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16-9-2014 هونەرمەندی ناسراو سادق حەریری دوای ماوەیەک لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.له مه‌راسیمێكی شایسته و به ئاماده‌بوونی هه‌ر له بەڕێزان نه‌وزاد هادى پارێزگارى هەولير و زيرەك كەمال نوێنەرى سه‌رۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان و عه‌لى حوسێن بەرپرسى لقى دووی پارتی دیموكراتی كوردستان وفەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبيرى و هونەرى هەولێر و بةريز سەليم قادر جيگرى بەريوەبەرى گشتى و چەندين بەرپرسى و حكومى و حزبى و هونەرمەندان و رۆشنبيران و ميدياكاران كاتژمير 11ى سەر لە به‌يانى به خاك سپێردرا.سادق هه‌ریری له‌ساڵی 1947 له‌هه‌ریر له‌دایك بووه، له مه‌قامدا شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی هه‌بوو. ماوەیەکی زۆرە لە کاری هونەریدا ناوێکی دیارەو بەهۆی نزیکی دەنگی لە دەنگی هونەرمەندی کۆچکردوو تایەر تۆفیق، زیاتر گۆرانییەکانی ئەوی دەگوتەوە.