جاكلین فرناندێز خواردن و نەوەخستنەوە بە یەكەوە دەبەستێتەوە

جاكلین فرناندێز خواردن و نەوەخستنەوە بە یەكەوە دەبەستێتەوە
ئەستێرەی سینەمایی هیندی جاكلین فیرناندێز دانی بەوەدانا كە عاشقی خواردنە و هەمیشە حەز بە خواردنی خۆش دەكات و رۆژانە كاتێكی زۆری خۆی بۆ ئامادە كردنی خواردن تەرخان دەكات و بەردەوام سەیری ئەو كەناڵانە دەكات كە گرنگی بە خواردن دەدەن جا بە هەر زمانێك بێت و زۆریش حەز دەكات شێوەی ئامادە كردنی خواردنە جۆراوجۆرەكانی میللەتان دەدات بۆ ئەوەی چێژیان لێ وەربگرێت و ئامادەیان بكات.
فرناندێز لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی bollywoodlife ی هیندی كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و چالاكییەكانی هونەرمەند وكەسایەتییە ناودارەكانی بۆڵیۆد، ئاشكرای كرد كە یەكێك لە ئارەزووەكانی بریتییە لە هەبوونی چێشتخانەیەكی گەورە كە هەموو جۆرە خواردنەكان لە خۆ بگرێت بۆ ئەوەی تامی زۆرترین جۆری خواردنی میللەتان بكات.
یەكێك لە پرسیارە ورووژێنەرەكانی رۆژنامەكە لە فرناندیز ئەوە بوو: ئایا سێكس لە پێش خواردن دادەنێت؟ فرناندیز بە پێكەنینەوە وتی: سێكس بۆ زۆر بوونە، هەروەها خواردنیش بۆ مانەوەیە، نازانم چۆن یەكیان هەڵبژێرم، چونكە هەردووكیان وەكو یەك پێویستن بۆ مانەوە و پێویستە بە قووڵی بچمە نێو هەردووكیانەوە.
شایەنی باسە ئێستا فرناندیز خەریكی ریكلام كردنە بۆ فیلمە نوێیەكەی Kick كە هەر یەكە لە سەلمان خان و راندیب هودا بەشداریی تێدا دەكەن.
Top