دوای نزیكه‌ی ساڵێك كاركردن بۆ فیلمێكی دیكۆمێنتاریی، له‌سه‌ر هه‌ولێر و پایته‌ختی گه‌شتیاری، كه‌به‌رهه‌می پارێزگای هه‌ولێره و له ژێر ناوی (My love erbil) واته (خۆشم ده‌وێی هه‌ولێر)، كه له ده‌رهێنانی "سامی كاكه" و له ئاماده‌كردنی پشتیوان عه‌بدوڵڵا و وێنه‌گرتنی "عه‌بدولخاق جه‌وده‌ت"ـه و ئێستا له قۆناغی مۆنتاژكردندایه و شابۆ شابۆ مۆنتاژی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی، ڕه‌شا شه‌ڕقاوی كه مامۆستای به‌شی رۆژنامه‌وانییه له په‌یمانگای كازابلانكا له وڵاتی مه‌غریب به ده‌نگ و خوێندنه‌وه له‌م فیلمه‌دا به‌شدار، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ببێته به‌رهه‌مێكی ناوازه‌له‌كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره و له فیستیڤاڵه‌كاندا به‌شداری بكات له‌وانه‌ش فیستیڤاڵی ته‌نجه له وڵاتی مه‌غریب.له‌مباره‌یه‌وه"سامی كاكه" ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه ڕایگه‌یاند، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگادارن پارێزگای هه‌ولێر هه‌میشه له هه‌وڵی جوانكردنی سیمای ئه‌و پایته‌خته‌دایه و له ماوه‌ی دیاریكردنی هه‌ولێریش وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2014، سه‌دان چالاكی جۆراوجۆری ئه‌نجام دا، له‌پاڵ ئه‌و پڕۆژانه‌یشدا من وه‌ك ده‌رهێنه‌رێك به‌هاوكاریی (تاهیر عه‌بدوڵا) جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌ڵسام به به‌رهه‌مهێنانی فیلمێك له‌ژێر ناوی (خۆشم ده‌وێی هه‌ولێر)، كه‌له‌و فیلمه‌دا سیمای جوانی پایته‌خت و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی ئه‌و شاره‌م تێدا كۆ كردووه‌ته‌وه، چه‌ند دیمه‌نێكیش له‌و فیلمه‌دا كه ته‌نیا 18 خووله‌كه له ئاسمانی هه‌ولێره‌وه وێنه گیراوه. بێگومان به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی دیكۆمێنتاری هاوشێوه‌ی ئه‌و فیلمه شه‌ونخوونییه‌كی زۆری ده‌وێت تا دێته به‌رهه‌م، به‌تایبه‌ت ئه‌و فیلمه‌ی من كه له‌گه‌ڵ هاوكارم "عه‌بدولخاق جه‌وده‌ت" كارمان بۆی كردووه، شه‌و و ڕۆژمان خسته سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رهه‌مێك پێشكه‌یشی ئه‌و شاره بكه‌ین، كه له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان شایه‌تحاڵی جوانی و دڵڕفێنی ئه‌و پایته‌خته ڕه‌نگینه بێت، ئه‌وه‌ی لێره‌یشدا پێویسته‌ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م ته‌نیا ئه‌وه‌ی سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كی هاوكارانم بكه‌م كه‌له‌گه‌ڵ مندا ماندووبوون تا گه‌یشتین به‌وه‌ی كۆتایی به‌و به‌رهه‌مه بێنین، كه خزمه‌ت به هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان ده‌كات.له لایه‌كی دیكه‌وه شه‌یما عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فیستیڤاڵی فاسی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی مه‌غریب رایگه‌یاند كه فیلمی (خۆشم ده‌وێی) هه‌ولێر میوانی شه‌ره‌فی فیستیڤاڵی (فاس)ی نێوده‌وڵه‌تییه كه بڕیار وایه له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌كه به‌م فیلمه ده‌ست پێده‌كات.شایه‌نی باسه سامی كاكه یه‌كێكه له ده‌رهێنه‌ره لاوه‌كانی شاری هه‌ولێر و پێشتر له چه‌ندین فیستیڤاڵی سینه‌مایی له ده‌ره‌وه‌ی و ناوه‌وه‌ی كوردستان خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه له‌وانه فیستیڤاڵی نه‌هێشتنی توندوتیژی و له فیستیڤاڵی بصمات له وڵاتی مه‌غریب خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهیناوه.