نازدار: پشت به خۆم ده‌به‌ستم
نازدار له لێدوانێكیدا بۆ گوڵان دەڵێ: من گەیشتوومەتە تەمەنێك كە پشت بە خۆم ببەستم بۆیە من خۆم زۆر كارم لەسەری كرد، خانه‌واده‌كه‌م به گشتی و باوكم و زانای براشم به‌تایبه‌تی زۆر هاوكارییان كردم، سەبارەت بە گۆرانیی سۆرانی كەسێك كە دانیشتووی ناحیەی خەباتە بە ناوی ئەردەوان برادۆستی زۆر زۆر هاوكاری كردم.
نازدار هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: به حوكمی ئه‌وه‌ی به زۆر زاراوه‌ی كوردی گۆرانیم وتووه ئێستا له زۆر شوێنه‌كانی كوردستان جه‌ماوه‌رم هه‌یه ئه‌مه‌ش بۆ من مایه‌ی شانازییه كه ده‌بینم پێشوازی له به‌رهه‌مه‌كانم ده‌كرێت، چونكه سه‌ره‌تا گۆرانی وتن و ته‌نانه‌ت قسه كردنیش به سۆرانی بۆ من زۆر سه‌خت بوو، به‌ڵام ئێستا زۆر باشه دوای ئه‌وه‌ی خۆم ماندوو كرد و له به‌رهه‌مه‌كانی داهاتووشمدا هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌میشه گۆرانی سۆرانی هه‌بێت
نازدار هه‌روه‌ها پێی وایه كاری هونه‌ری واده‌كات هونه‌رمه‌ند زیاتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك تێكه‌ڵ ده‌بێت، بۆیه هه‌ر كارێك ئه‌نجام بدات به‌لای خه‌ڵكه‌وه گرنگه و گرنگی پێده‌درێت.