له‌ پاڵه‌وانی بۆكسێنه‌وه‌ بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی سینه‌ما

له‌ پاڵه‌وانی بۆكسێنه‌وه‌ بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی سینه‌ما
به‌ر له‌وه‌ی كچه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی رۆندا روسی روو له‌ بواری نواندن بكات پاڵه‌وانێكی ناوداری یاریه‌كانی هونه‌ری جه‌نگی تێكه‌ڵاو و جۆدۆ و كاراتێ بوو، هه‌ر له‌م بواره‌شدا چه‌ندین مه‌دالیای جۆراوجۆری ئۆلۆمپی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌وانه‌ مه‌دالیای برۆنزی له‌ ئۆلۆمپیاتی په‌كین ساڵی 2008 ، هه‌روه‌ها پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تی جیهان له‌ یاریی جۆدۆ ساڵی 2007 و چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ی جۆراوجۆر، ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی رۆندا و پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی وایكردووه‌ كه‌ سه‌رنجی ده‌رهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌رانی سینه‌ما بۆ لای خۆی رابكێشێت.
رووسی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ كچێكی شۆخ و شه‌نگ و خاوه‌ن به‌هره‌ی هونه‌ری بۆچی رووی له‌ وه‌رزشێكی توند و یارییه‌ جه‌نگییه‌كان كردووه‌ ده‌ڵێ: زۆر جار پێیان ده‌گوتم ئه‌و چالاكییانه‌ چین كه‌ زیاتر هانت ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی روو له‌ وه‌رزشی جۆدۆ و كاراتێ بكه‌ی، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌بوو كه‌ هانم بدات، من له‌ یه‌ك كاتدا سێ ئه‌ركم هه‌بوو جگه‌ له‌ مه‌شقی رۆژانه‌ی به‌رده‌وام، من هه‌میشه‌ هه‌وڵمداوه‌ به‌رگری له‌ نازناوه‌كانی خۆم بكه‌م به‌مه‌ش توانیم چێژێك به‌ یارییه‌ جه‌نگییه‌كان ببه‌خشم، ئه‌وه‌ی زیاتر شانازیی پێوه‌ ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌تا توانیم گومان بخه‌مه‌ دڵی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌ گومان بن له‌ تواناكانم، به‌ڵام دواتر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ بسه‌لمێنم.
Top