له پاڵه‌وانی بۆكسێنهوه بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی سینه‌ما
رووسی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه كچێكی شۆخ و شه‌نگ و خاوه‌ن به‌هره‌ی هونه‌ری بۆچی رووی له وه‌رزشێكی توند و یارییه جه‌نگییه‌كان كردووه ده‌ڵێ: زۆر جار پێیان ده‌گوتم ئه‌و چالاكییانه چین كه زیاتر هانت ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی روو له وه‌رزشی جۆدۆ و كاراتێ بكه‌ی، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌بوو كه هانم بدات، من له یه‌ك كاتدا سێ ئه‌ركم هه‌بوو جگه له مه‌شقی رۆژانه‌ی به‌رده‌وام، من هه‌میشه هه‌وڵمداوه به‌رگری له نازناوه‌كانی خۆم بكه‌م به‌مه‌ش توانیم چێژێك به یارییه جه‌نگییه‌كان ببه‌خشم، ئه‌وه‌ی زیاتر شانازیی پێوه ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تا توانیم گومان بخه‌مه دڵی جه‌ماوه‌ره‌وه كه به گومان بن له تواناكانم، به‌ڵام دواتر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ بسه‌لمێنم.