گۆرانییه‌كی شاكیرا دزراو ده‌رچوو

گۆرانییه‌كی شاكیرا دزراو ده‌رچوو
دادگایه‌كی ئه‌مریكی دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دوورو درێژ گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتووترین گۆرانییه‌كانی ئه‌ستێره‌ی جیهانی شاكیرا له‌ ساڵی 2010 دزراوه‌ وموڵكی خۆی نییه‌.
به‌پێی دادگاكه‌ گۆرانی LOCA كه‌ له‌ ساڵی 2010 شاكیرا گوتویه‌تی و ناوبانگێكی زۆری هه‌بوو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، دانه‌یه‌كی دزراوه‌ی گۆرانی Loca Con Su Tiguerre" هی شاعیری دۆمینیكی رامۆن ئاریاسی فاسكیزه‌ و له‌ نێوانی ساڵانی 1996 و1998 تێكسته‌كه‌ی نووسیوه‌ته‌وه‌ و هونه‌رمه‌ندێك به‌ ناوی بیلۆ وی گۆرانییه‌كه‌ی گوتووه‌
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ سپۆنسه‌رێتی كاره‌كانی ئاریاس ده‌كات له‌ ساڵی 2012 سكاڵایه‌كی دژی كۆمپانیای Sony Corp of Americ و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ر Sonyما به‌ تۆمه‌تی سه‌رپێچی كردن له‌ مافی موڵكایه‌تی.
Top