هه‌یفا له‌ كاری خێرخوازیشدا جیاوازه‌

هه‌یفا له‌ كاری خێرخوازیشدا جیاوازه‌
له‌ چوارچیوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ جیهانییه‌ی كه‌ ئێستا له‌ ئارادایه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین داهات بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زیاتر بۆ نه‌خۆشی ره‌ق بوونی ماسوولكه‌كان و خۆی له‌ رژاندنی ئاو و سه‌هۆڵ ده‌بینێته‌وه‌، كچه‌ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبیش له‌ پاڵ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی جیهانیدا به‌شداری كرد.
هه‌یفا سه‌تڵێكی پڕ له‌ ئاوی سارد و سه‌هۆڵی كرد به‌ سه‌ری خۆیدا و وێنه‌كه‌ی له‌ ئه‌نستگرام بڵاوكرده‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا داوای كرد كه‌ هه‌موو لایه‌ك به‌شداری بكه‌ن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ خێرخوازییه‌دا، چونكه‌ ئامانجێكی مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌ و له‌ خزمه‌ت ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدایه‌، هه‌یفا داوای له‌ هه‌ر یه‌كه‌له‌ ریهانا و پسپۆری جوانكاری به‌سام فه‌توح ، ده‌رهێنه‌ر تاریق فریتج و هونه‌رمه‌ند وائیل مه‌نسور و كچه‌ راگه‌یاندنكار پاتریسیا كرد كه‌ ئه‌وانیش به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بكه‌ن و ئاوی سارد و سه‌هۆڵ به‌سه‌ر خۆیاندا بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌یفا چوارگۆشه‌كانی سه‌هۆڵی به‌سه‌ری خۆیدا كرد، چه‌ند هاوڕێیه‌كی وه‌ك سوپرایزێك له‌ پشته‌وه‌ ده‌ركه‌وتن و له‌ دیمه‌نێكی جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی دیكه‌ی جیهانی ئاوی ساردیان به‌سه‌ریدا كرد و هه‌یفا سه‌لماندی كه‌ له‌م كاره‌شدا جیاوازه‌.
Top