ئۆپێرا رێز له‌ رۆبن ویلیامز ده‌نێت

ئۆپێرا رێز له‌ رۆبن ویلیامز ده‌نێت
خانمه‌ راگه‌یاندنكاری ناوداری ئه‌مریكی ئۆپێرا وینڤری بڕیاریدا رێز له‌ ئه‌ستێره‌ی كۆمیدی كۆچ كردوو رۆبن ویلیامز بنێ به‌ شێوه‌یه‌ك تایبه‌ت
ئۆپێرا دوو ئه‌ڵقه‌ی پێشووی به‌رنامه‌كه‌ی Show Oprah Winfrey له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی OWN په‌خش بكات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌خۆی له‌و دوو ئه‌ڵقه‌یه‌‌ رۆبن ویلیامز تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت.
جگه‌ له‌وه‌ ئۆپێرا له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیبووی: من ئێستا "Birdcage"م بینی خه‌ریك بوو له‌ پێكه‌نینان بمرم، زۆر سوپاس رۆبن بۆ هه‌موو ئه‌و دیمانانه‌ی كه‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ منت ئه‌نجامدا بوو، گیانت ئاسووده‌ بێ.
Top