دوڕە: هونەر زۆر كاری تایبه‌ت له بیر هونه‌رمه‌ند ده‌باته‌وه
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی كچه هونه‌رمه‌نده‌كانی زۆر بیر له ژیانی تایبه‌تی خۆیان ناكه‌نه‌وه و زۆر جار ئه‌م پشتگوێ خستنه بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنیان له ژیانی تایبه‌تی خۆیان دوڕه ده‌ڵێ:
- بێگومان هونەر كارێكە كە پێویستی بەوە كاتێكی زۆری بۆ تەرخان بكەیت بەجۆرێك زۆر كاری تایبەتت لە بیر دەباتەوە، بەلام تا ئێستا بە بەردەوام گوێ بیستی ئەوە دەبین كە زۆر لە كچە هونەرمەندەكان ژیانی هاوسەرێتی پێكدەهێنن جا لەگەڵ ئەكتەرەكان بێت یان كەسانی دەرەوەی بواری هونەر بن.
دوڕه ده‌رباره‌ی رۆڵه‌كانی ده‌ڵێ: ئەگەر بزانم رۆڵێك لەگەڵ كەسایەتی من گونجاوە و دەتوانم تێیدا سەركەوتوو بم، دوای ئەوەی سیناریۆكەی دەبینم پێی رازی دەبم بێ ئەوەی مەرجی تایبەتم هەبێت، هه‌روه‌ها ئەگەر بزانم لە سنوورەكان تێناپەڕێت و كار لە ناوبانگی من ناكات ئاساییە.