برۆك شێلدز له‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ترسێت

برۆك شێلدز له‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ترسێت
ئەگەرچی نەشتەرگەری جوانكاری ئەنجامداوە بەتایبەتی دەرزی بۆتیكس كە بەكاری هێناوە بۆ بە گەنجی و جوانی راگرتنی پێستی لەشی، بەڵام ئەستێرەی سینەمایی برۆك شێلدز رایگەیاند كە چیتر ئەم دەرزیانە بەكارناهێنێت.
شێلدز لە دیمانەیەكی Ladies Home Journal بە ئاشكرا ترسی خۆی نیشاندا لە بەكارهێنانی زیاتری ئەم دەرزیانە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری دیكەی جوانكاری.
سەرەڕای ئەوەی كە ئارەزوو دەكات تەكنۆلرژیای لێزەری بەكاربهێنێت، بەڵام برۆك زۆر جەخت لەوە دەكاتەوە ئەگەر ئەم كارەش ئەنجام بدات ئەوا لەسەر دەستی پسپۆرێكی تایبەتەوە دەبێت، چونكە پێی وایە هەر نەشتەرگەرییەكی دیكە دەموچاوی وەك جۆكەرێك لێدەكات، شێلدز ئەوەشی راگەیاند كە سەرەڕای هەموو ئەو گۆڕانكاریانەی بەسەر مرۆڤدا دێن و ئەو پێویستیانەی كە لە ژیانی رۆژانەیدا پێویستی پێیان دەبێت بەتایبەی ئافرەتان، ئەوا ئافرەت بە سروشتی خۆی جوانە
شێلدزی تەمەن 46 ساڵ ئەوەشی رگەیاند كە هەست كردن و دروستكردنی باڵانسێك لە ژیانی خۆیدا بە یەكێك لە كارە هەرە سەرەكیەكانی ژیانی دادەنرێت بۆیە زۆر جار بیر لەوە دەكات چۆن ئەو توانایەی دەبێت كە ئەم باڵانسە رابگرێت، چونكه‌ راگرتنی زۆر زه‌حمه‌ته‌.
Top