ئۆركێسترای كوردستان-هەولێر پانۆرامای پێشمەرگەی كوردستان پیشكەشكرد
هونەرمەند "چەتۆ نەورۆز" بە "گوڵان"ی راگەیاند: ئێمە وەكو ئۆركیسترای كوردستان(هەولێر) لەم كاتە دا كە پیشمەرگەی كوردستان شەڕ دەكات و لە بەرەكانی شەڕن و گیانی خۆیان دەخەنە مەترسی بۆ پاراستنی كورد و كوردستان لە تیرۆرستان، بۆیە لەسەر ئێمەی هونەرمەندان پێویستە بە هەموو لایەك هاوكار و پاڵپشت بین و هەر كەسەو لای خۆیەوە هەر جۆریك بیت پاڵپشت بێت، هەر بەم هۆیەوە ئێمە وەكو ئۆركیسترای كوردستان(هەولێر) بەرهەمێكی هونەری بە ناوی (پانۆرامای پیشمەرگەی كوردستان) تۆمار كرد و كە لە دابەشكردن و ئامادەكردنی منە و بە دەست و پەنجەی هونەرمەندانی ئۆركیسترا،تۆماركراوە و وا چەندین هونەرمەندی شاری هەولێر بە دەنگ بەشداریان كردووە.
چهتۆ نهورۆز ههروهها گوتی: هونەرمەند "بورهان خۆشناو"گوتنی لاوكێك نوێ بەشدار بووە، بەرهەمەكە لە ستۆدیۆی(سۆلۆ)تۆمار كراوە و هەردوو هونەرمەند (زیرەك محمد ئەمین و هۆگر عەزیز) كاری ستۆدیۆ و تۆماركردنیان ئەنجام داوە.
هونەرمەند گوتیشی: لە ئێستادا لە كەناڵەكانەوە پەخش دەكرێت،وا هیودارین ئەم بەرهەمە و چەندین بەرهەمی تر بكرێت بۆ گۆشدانی خەلك و هاندانی پیشمەرگە،ئەوەش جۆریكە لە بەشداریكردن كە لەسەر ئێمەی هونەرمەندان پێویستە،ئەم بەرهەمەی پیشكەش بە پیشمەرگەی كوردستان.
لینكی ڤیدیۆكە:
https://www.youtube.com/watch?v=FyOl_EVWMrQ&feature=youtu.be&list=UUfgebkwHb-qLJPhMzeWtoRA