خۆشه‌ویستی سه‌خت و ئاڵۆزه‌

خۆشه‌ویستی سه‌خت و ئاڵۆزه‌
ئه‌گه‌رچی جنێڤه‌ر ئه‌نیستۆنی خانمه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی به‌ ته‌مه‌ن زۆر گه‌وره‌ نییه‌، به‌ڵام رای خۆی ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌ربڕی و به‌ په‌یوه‌ندی جیاواز له‌ سه‌رده‌مه‌كانی پێشتر وه‌سفی كردنی. جنیڤه‌ر پێیوایه‌ پێوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ پڕه‌ له‌ گیروگرفتی جیاجیا كه‌ زۆر جار چاره‌سه‌ر ناكرێن.
كه‌سه‌ نزیكه‌كانی جنێڤه‌ر ئه‌نیستۆن و چاودێران وای بۆ ده‌چن كه‌ جنیڤه‌ر یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌كته‌رانه‌‌ كه‌ سه‌ركه‌وتوو نییه‌ له‌ پێوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستییه‌كاندا به‌تایبه‌تی دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ براد بێت، چونكه‌ به‌ چه‌ندین پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی تردا تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵام له‌ هیچیاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێستا له‌ پێوه‌ندییه‌كی گه‌رموگوڕدایه‌‌ له‌گه‌ڵ جاستن تیرۆ.
ئه‌نیستۆن له‌ دیمانه‌یه‌كدا باسی له‌ هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌ خۆشه‌ویستییه‌كانی نه‌كرد له‌ هه‌مان كاتدا ره‌تیشی نه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئاسووده‌ نییه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ و له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ: فشارێكی زۆر له‌سه‌ر مرۆڤ دروست ده‌بێت كاتێك ده‌كه‌ونه‌ نێو پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ و پێموایه‌ رۆڵی ئافره‌ت له‌ خۆشه‌ویستی و ژیانی هاوسه‌رێتیدا گۆڕاوه‌ و پێویسته‌ هاوسه‌رێك بدۆزنه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵی بگونجێن، له‌وانه‌یه‌ زۆر ئاسان بێت تا خۆشه‌ویستێك ده‌دۆزیته‌وه‌، به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی كارێكی چه‌ند قورس و سه‌خته‌ و ده‌بێ پێشبینی هه‌موو شتێكی نوێ و چاوه‌ڕوان نه‌كراو بكرێت.
Top