دڵشاد و ئه‌دیب هونه‌رمه‌ندان بۆ پاڵپشتی شنگاڵ و پێشمه‌رگه كۆده‌كه‌نه‌وه
له‌م باره‌یه‌وه شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ئه‌دیب چه‌لكی رایگه‌یاند ئێستا سرووده‌كان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كۆتایی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رۆژی 14ی ئاب هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێر شڤان په‌روه‌ر له ستۆدیۆ ئاماده بوو بۆ تۆماركردنی به‌شی خۆی له سروودی (پێشمه‌رگه) و بڕیاره هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ش له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌شی خۆیان له دوو سرووده‌كه تۆمار بكه‌ن و له كاتێكی نزیكدا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
شایه‌نی وتنه ئه‌دیب چه‌لكی تێكستی هه‌ردوو سرووده‌كه‌ی ئاماده كردووه و مامۆستا دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید ئاوازی ئۆركێسترایی بۆ داناوه و سه‌رپه‌رشتی تۆمار كردنی كردووه له‌لایه‌ن تیپی سه‌مفۆنیا نیشتیمانی وڵاتی چیك له پراگ و ژماره‌یه‌كی كوردستان له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی كوردستان به‌شداری له تۆماركردنی ئه‌م دوو سرووده‌دا بكه‌ن.