حوسێن زارین به‌ كلیپێكی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

حوسێن زارین به‌ كلیپێكی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
له‌دوای كاركردن بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێكی سینه‌مایی و وه‌رگرتنی خه‌ڵات و بڕوانامه‌یه‌كی ڕێزلێنانی له‌كاتی نمایشكردنی فیلمێك له‌وڵاتی مه‌غریب، ئێستا هونه‌رمه‌ند "حوسێن زارین" كار بۆ به‌رهه‌مێكی نوێ ده‌كات، كه‌ كلیپێكی گۆرانییه ‌له ‌ژێر ناوی (دڵم مه‌شكێنه‌)، كە لە گوتنی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د ئه‌ردۆیه‌، له‌و كلیپه‌دا‌كچ و كوڕ به‌شدارییان كردووه‌.
سیه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی گۆرانییه‌كه‌، "حوسێن زارین"ـی ده‌رهێنه‌ری كلیپه‌كه له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌م گۆرانییه ‌باس له چیرۆكی‌ گه‌نجێك ده‌كات، كه‌ گۆشه‌گیره ‌و له ‌خه‌ڵوه‌تدایه ‌و ناگات به ‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، به‌و هۆیه‌وه‌ ته‌نیایی هه‌ڵده‌بژێرێت.
جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ كە لەگه‌ڵ ستافێكی پڕۆفیشناڵ سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ین، كه ‌لێره‌دا پێویسته ‌ئاماژه ‌بۆ ناوی ئه‌و كه‌سانه ‌بكه‌م، كە لە گه‌ڵمدا هاوكار بوون، میكائیل، سیناریۆ: دڵشاد شه‌هاب، كامێرامان، هاوكار فه‌رهاد، موزیك، نیهاد سابیر، رووناكی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یش له‌لایه‌ن هاوبیره‌وه‌ جێبه‌جێ كراوه‌، كرێن و شاریۆی له‌لایه‌ن سیروان گلی بۆ كراوه‌.
زارین زیاتر وتی: به‌نیازیشین له ‌ئاینده‌یه‌كی نزیك له ‌ته‌واوی كه‌ناڵه‌ ئاسمانی و نێوخۆییه‌كاندا بڵاوی بكه‌ینه‌وه‌، به‌ش به‌حاڵی خۆشم وه‌ك ده‌رهێنه‌ری ئه‌و گۆرانییه‌، پێم وایه ‌به‌رهه‌مێكی نوێیه ‌له ‌ڕووی ستایل و ڕووخساردا، ته‌واو دووره ‌له ‌كاری ته‌قلیدی، جگه ‌له‌مه‌یش چیرۆكی ئه‌و به‌رهه‌مه ‌ڕاستییه‌ك ده‌گێڕێته‌وه‌، كە لە ڕابردوودا ڕووی داوه‌ و تا ئێستایش ئه‌و جۆره‌ خۆشه‌ویستییه‌ بوونی هه‌یه‌.
Top