كەژاڵ ئادەمی:بە نیازم لە گۆرانییە سنگڵەكانم بەرهەمێك بڵاو بكەمەوە

كەژاڵ ئادەمی:بە نیازم لە گۆرانییە سنگڵەكانم بەرهەمێك بڵاو بكەمەوە
هەر لە منداڵییەوە هەستی بۆ شیعرو مۆسیقا دەجووڵا و كاتێك تەمەنی گەیشتە ٨ ساڵ دەستی بە خوێندنەوەی شیعری كوردی كرد و خوێندن و نووسینی كوردی لە ڕێگای خوێندنەوەی شیعرەكانی مامۆستا قانعەوە فێر بوو. زۆر جار شیعرەكانی مامۆستا قانعی كرد بە گۆرانی و هەستی پاك و ناسكی منداڵانەی خۆی پێ دەر دەبڕی.
كاتێكیش تەمەنی گەیشتە ١٥ ساڵی دەستی بە ژەنینی ئامێری كەمان (ڤیۆڵۆن) كرد و لە سەنتەری مۆسیقای «سەبا» دەستی بە خوێندنی تیۆری مۆسیقا كرد، كەژاڵ لە دیمانەیەكدا بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی گوڵانی دایەوە.

• بۆچی ماوەیەكە بەرهەمی سینگڵ بڵاودەكەیتەوە و بیر لە بەرهەمەێنانی سیدییەك ناكەیتەوە، ئایا تۆش وەكو ەونەرمەندانی دیكە ئەم شێوازە بە باش دەزانی یاخود ئەمە تایبەت بە خۆت؟
- بێگومان هەر ەونەرمەندێك لەسەر هەر پرسێكی ەونەری بیروبۆچوونی تایبەتی خۆی هەیە، هەست دەکەم لەڕێگای بەرهەمە سینگڵەکانمە دەتوانم پەیوەندیەکی زووبەزووتر و بەردەوامترم لەگەڵ جەماوەرەکەم ببێت. دیارە لە بەرنامەمدا هەیە لەداەاتوودا بەرهەمە سینگڵەکانم کۆبکەمەوە و لە ئەلبومێکیشدا بڵاویان بکەمەوە.
• لەگەڵ بڵاوكردنەوەی بەرهەمی نوێی گۆرانی لەگەڵ شیعریش بەردەوامی؟
- من و شیعرەکانم ەاوڕێی دێرینی یەکترین و پەیوەندی نێوانمان بەردەوامە. خوێنی شیعر لە دەمارەکانمدایە و شیعر وەک هەناسەیە بۆم. جودا لە بەرهەمی گۆرانی لەم ساڵانەدا چەند بەرهەمێکی ئەدەبیشم بە شێوازی کلیپ بڵاوکردووەتەوە و ەیوادارم بتوانم هەروا بەردەوام بم.
• ئەو بەرهەمانەی بڵاویان دەكەیتەوە وەكو پێویست دەگەنە جەماوەر و سەركەوتوون؟
- لەم ساڵانەی دواییدا فەیسبووکم کردووەتە پردی سەرەکیی پەیوەندی خۆم لەگەڵ جەماوەرەکەمدا و تا ڕادەکیش باش بووە بەڵام لەگەڵ ئەوەی جەماوەری من لە چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگان، بۆ ئەوەی بتوانم دەنگم بگەێنمە هەموویان پێویستم بە یارمەتی و پشتیوانی زۆرترە لەلایەن کەناڵە، کە ەیوادارم لە داەاتوودا سەرنج و پشتیوانی زۆرتریان لێببینم.
• چ كۆمپانیایەكی ەونەریی هەیە كە ئەركی بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمانە لە ئەستۆ بگرێت؟
- زۆربەی ەاوکارییەکانم ئێستا لەگەڵ ئەنستیتۆی مۆسیقای «سەبا»یە لە وڵاتی سوید. ئەوان ئەرکی بەڕێوە بردنی ئیشەکانمیان لەئەستۆ گرتووە.
• بۆچی لە كوردستان ئەم بەرهەمانە كلیپیان بۆ ناكەی؟
- من چەند ساڵێکە لە زانکۆ دەخوێنم و بەداخەوە ئەو مەجالەم نییە بۆ ئەنجامی پرۆژە ەونەرییەکانم سەفەری کوردستان بکەم.
• ئایا بڕوات بە توانای دەرەێنەرانی كوردستان نییە؟
- لەگەڵ ئەوەی هەندێکجار کلیپی زۆر باش و جوان دەبینم دڵنیام لە کوردستان هەندێک لە دەرەێنەرکانمان زۆر بە توانا و لێەاتوون.
• لە خوێندن بە چی گەیشتی ؟
- ئێستا لە زانکۆ ساڵی چوارەمی دەروونناسی دەخوێنم و دوو ساڵێکی ترم ماوە تا تەواو بوونی خوێندنەکەم. ەیوادارم لەپاڵ ئیشە ەونەرییەکانمدا بتوانم وەک دەروونناسێکیش تاکێکی بەسوود بم بۆ کۆمەڵگا.
• ئایا تۆ وەكو كەژاڵ ئادەمی ەیچ مەرجێكت هەیە بۆ كلیپ كردنی بەرهەمەكانت ؟
- مەرجم ئەوەیە کلیپەکان دژ بە بڕوا بۆچوونەکانی خۆم نەبن و لەچوارچێوەی ئەخلاق و زەوقی خۆمدا بێت و کەژاڵ تێیدا ڕەنگدانەوەی هەبێت. هەمیشەیش کراوەم بۆ ئایدی و پێشنیاری جوان و بەدڵ ئاوەڵاییەوە وەریدەگرم.
• بە هەموو مەرجەكانی دەرەێنەران رازی دەبی لە كاتی تۆماركردنی كلیپەكانت؟
- ئیشی کلیپ ئێشێکی ەاوبەشە لەنێوان من و دەرەێنەر و هەربۆیە دەبێت هەردوولا ئازادی ئەوەمان بێت زەوقی خۆمان بەکار بێنین، بەڵام من وەکو کەسێک کە دەبێت وەڵامدەر بم بەرانبەر ڕەخنە و پرسیارەکان، دیارە ئەرکێکی قورسترم لەسەرشانە و مەرجەکانی دەرەێنەر دەخەمە سەرچاو تا کاتێک دژ بەمەرجەکانی من نەبێت. هەربۆیە من کاتێک دەمەوێ کلیپێک دروست بکەم بە وردبینیێکی تایبەتەوە دەرەێنەر هەڵدەبژێرم و سەرنج دەدەم کەسێک بێت کە هەست و ڕۆحیاتمان لەگەڵ یەکتردا ەاوئاهەنگ و ڕێک بێت و پرۆسەی ئیشەکە بە حورمەت بە زەوق و تواناییەکانی هەردوولاوە بەڕێوە بچێت.


پرۆفایل
ساڵی ١٩٨٣ی زایینی لە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایك بوو.
كەژاڵ، ساڵی ١٩٩٨ رووی لە ەەندەران كردو هەنووكە لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە.
كەژاڵ ئادەمی لە پاڵ مۆسیقادا خەریكی نووسینی ەۆنراوەیشە. كەژاڵ بۆ خۆی دەڵێ شیعر نزیكترین ەاوڕێمە كە هەموو سكاڵا و دەردەدڵێكی لە لا ئەكەم. شیعرەكانی كەژاڵ لە زمانی خۆیەوە وەك ئافرەتێك نووسراوە و گوێگر بە بیستنی گۆرانیەكانی كەژاڵ بە باشی تێئەگات كە ئەو ەۆنراوە لە لایەن ئافرەتێكەوە ەۆنراوەتەوە و ئە وین، ئازار، ەاوار و ئاواتی ژنێك تێیاندا خۆ ئەنوێنێ و ڕەنگی داوەتەوە.
كاتێ كە مامۆستا عەلی شەكووری كە هەر لە سەرەتای كاری ەونەری كەژاڵەوە مامۆستا،ەاندەر و یارمەتیدەری بوە، تێگەیشت كەژاڵ دەنگێكی بە سۆزی هەیە پێشنیاری پێكرد كە شیعرەكانی خۆی ئاوێتەی مۆسیقا بكات و بە شێوەی بەرهەمێك ئامادەیان بكات.
بەرهەمی (جوانترین وشە) یەكەمین بەرهەمی ەونەری كەژاڵە كە لە ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی دەرچووە و لە ٦ گۆرانی پێك ەاتووە و مامۆستا عەلی شەكووری دانەری ئاوازەكانەوە و كەژاڵ بۆ خۆی شیعرەكانی ەۆنیوەتەوە.

Top