زامـــبیا:پاڵپشتی ماددی رێگرە لەبەردەم پێشكەوتنی هونەر و هونەرمەندان

زامـــبیا:پاڵپشتی ماددی رێگرە لەبەردەم پێشكەوتنی هونەر و هونەرمەندان
سەرەتا وەك حەز دەستی بە كاری ەونەری كرد بە هۆی ئەوەی بەەرەی هونەری و دەنگخۆشی تێدا بەدی دەكرا، دواتر بەردەوام بوو بە پاڵپشتی خانەوادەكەی، لە ساڵی 1998 یەكەم بەرەەمی بە ناوی (دوا نیگا) بڵاو كردەوە و ئێستا خاوەنی زیاتر لە 10 گۆرانی سینگڵ و سیدییەكە بە ناوی (خەمی من) كە لە ساڵی 2007 بڵاوكرایەوە، لە دیمانەیەكدا بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی گوڵانی دایەوە.

* دەربارەی نوێترین كاری ەونەریت ئێستا خەریكی چی نوێی؟
-نوێترین كاری هونەریم گۆرانییەكی سینگڵە بەناوی (درۆ)، ئەم گۆرانییە نوێیەم لە ەۆنراوەی دەرباز جەمال و دابەشكردنی میوزیكی لەلایەن شیاو كەمال و لە ستۆدیۆی سۆڵو لە شاری ەەولێر كاری تۆمار كردنی دەنگ و ماسترینگی بۆ كراوەو كۆمپانیای خاوێ فیلم كاری كلیپ كردنەكەی ئەنجامداوەو لەلایەن وێنەگری بەتوانا خەیبە رەفیق وێنە گیراوەو گۆران سەڵاح-یش كاری مۆنتاژكردنی بۆ كردوەو رێكەوت نامیق بەڕێوەبەری بەرەەم و ەێڤار ەێرش وەك نواندن بەشداری لەم كلیپەدا كردەوە.
لێرەشەوە دەمەوێت سوپاسی خۆم ئاراستەی (كورد ڤیژن) بكەم كە سپۆسەری ئەم كارەی منیان كردو ەیوادرام نموونەیان زۆربێت و رێزی بێپایانیشم بۆ ەەموو ئەو بەڕێزانەی كە ەاوكارم بوون لەبەرەەم ەێنانی ئەم كلیپەدا.
* دەمێك بوو زۆر دەوترا بوونی ئافرەت وەكو پێویست نییە لە بواری هونەری، ئێستا كە ژمارەی ئافرەتانی ەونەرمەند زۆرە ئایا بوونەتە مایەی ئەوەی شانازییان پێوە بكەین؟
- راستە ئێستا ئافرەتی زۆر لە بواری ەونەریدا بوونیان ەەیە و پێویستە پشتگیری تەواویان بكرێت، چونكە كارەكانیان جێگای شانازین و لە ئاستێكی بەرزی ەونەریدا ئەنجامدراوە، كارەكان بە گشتی باشن، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەڵێم هەموو كارێك ەەر باش نابێت و كاری خراپیش ەەیە.
* زۆر جار گۆرانی رەنگدانەوەی ەەست و ناخی ەونەرمەندە تۆ وەك زامبیا ەیچ لە گۆرانییەكانت رەنگدانەوەی ژیانی تایبەتی خۆتن؟
- بە دڵنیاییەوە ەەندێك لە گۆرانییەكانم رەنگدانەوەی ژیانی تایبەتی خۆمن، لە ەەمان كاتدا ەەندێك لە گۆرانییەكانم رەنگدانەوەی دەورووبەری خۆمن.
* ئایا كەرتی تایبەت دەبێتە ەۆكارێك بۆ پێشخستنی ەونەری كوردی؟
- ەونەرمەند پێویستی بە ەاوكارییە بۆ پێشخستنی ەونەرەكەی، بۆیە ەەموو ەاوكارییەك چ لەلایەن كەرتی تایبەتەوە بێت یان لەلایەن حكومەتەوە بێت بە دڵنیاییەوە دەبێتە ەۆی پێشخستنی ەونەری كوردی.
* لە كوردستان ەونەرمەند ناتوانێت لە رێگای هونەرەوە بژێوی ژیانی پەیدا بكات، چون دەتوانین ەونەر بە بازرگانی بكەین و ەونەرمەند بە ەونەرەكەی بژێیت؟
- ەەر كاتێك كۆمەڵگا وەك پێویست رێزی هونەر و ەونەرمەندەكانی خۆی لە لا بوو، و بە بەشێك لە شارستانیەتی خۆی زانی و هەستی بە هونەرمەند بوونی هونەرمەند كرد ئەو كات هونەرمەند دەتوانێت ئامانجی خۆی بپێكێت.
* ئەی ەۆكاری دووركەوتنەكەت بۆچی دەگەڕێتەوە؟
- زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی ماددی، لە بەر ئەوەی لە ئێستادا كە هونەرمەند بیەوێت كارێكی جوان و باش پێشكەش بكات دەبێت لەلایەن كەناڵێك یان كۆمپانیایەكەوە پاڵپشتیەكی بەەێزی ماددی ەەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت كارێكی جوان ئەنجامبدات، بەڵام ئەوەی ئێمە دەیبینین لەم وڵاتەدا ئەوەیە كە كە كەمترین خزمەت بەەونەرو ەونەرمەندان دەكرێت و ئەمەش جێگای نیگەرانی ئێمەی هونەرمەندە، بۆیە لێرەوە دەمەوێت بڵێم كە ەیوادارم لەمەو دوا چ حكومەت و چ دەزگاكانی راگەیاندن هەوڵبدەن هاوكاری هونەرمەندان بكەن بۆ ئەوەی چیتر لەكاری ەونەری دانەبڕێن و ەەمیشە بەرەەمی تازە و سێدی نوێ بڵاو بكەنەوە، وەك خۆشم ەیوادارم لەمەو دواو بۆ هەمیشە كاری جوان و بەرهەمی باش پێشكەش بە بینەرانی بەڕێز بكەم و بتوانم لە ئاست داواو داخوازیەكانی ئەواندا بم.
* بۆ ئافرەتی ەونەرمەند مەرجی سەركەوتن چییە لە كاری ەونەریدا؟
- بۆ هونەرمەندی ئافرەت و پیاویش چەند مەرجێكی سەرەكی هەیە پێویستە رەچاو بكرێن لە كاری ەونەریدا لەوانە: بەەرەی ەونەری پێویستە لەو كەسەدا هەبێت كە خۆی بە هونەرمەند بزانێت، راستگۆ بێت لەگەڵ ەونەرەكەی و بە دڵسۆزییەوە كاری بۆ بكات نەك ەونەر تەنیا بۆ بازرگانی بێت یان بۆ خۆ دەرخستن یان هەر ەۆكارێكی دیكەی تایبەت بێت.
* گەورەترین ئاستەنگی بەردەمت چی بوو كاتێك بۆ یەكەمجار بڕیارتدا روو لە كاری هونەر بكەی؟
- خۆشبەختانە من هیچ ئاستەنگێكم نەهاتووەتە رێ بۆ ئەوەی بێمە نێو دنیای هونەرەوە، چونكە من لە خێزانێكی هونەری گەورە بووم، دوو برام موزیكژەنن ئەمەش وایكردووە هەر لە تەمەنی منداڵیمەوە بە ەونەر ئاشنا بم.


Top