كابور ەەموو شتێك قوربانی ەاوسەرەكەی دەكات
كارینا لە وڵامی پرسیارەكەدا وتی: ئێستا ژیان گۆڕاوە بەتایبەتی دوای ئەوەی ژیانی ەاوسەریم پێكەێناوە لەگەڵ سەیف عەلی خان، بۆیە ئێستا بەر لە ەەموو شتێك گرنگی بە ژیانی تایبەتی خۆم و خێزانەكەم دەدەم و ژیانی تایبەتی خۆم بە پلەی یەكەم دێت ئینجا بیر لە ەونەر و سینەما دەكەمەوە، سەبارەت بە رەتكردنەوەی فیلمەكە وتی: بۆ بەشداری كردن لەم فیلمە پێویستە 3 مانگ لە دەرەوەی وڵات بم و نەگەڕێمەوە منیش بە ەیچ شێوەیەك ئامادە نیم ئەم كارە بكەم بەتایبەتی لەو بارودۆخەی ئێستامدا.
كارینا زیاتر وتی: ئەم بارودۆخە وای لێكردووم بە دوای فیلمێكدا بگەڕێم كە وەك كارێكی رۆژانەی ەەر فەرمانبەرێك بەشداری تێدا بكەم بێ ئەوەی كاریگەری لەسەر ئەركی خێزانی و ماڵەوەم ەەبێت، چونكە من ئامادە نیم بە ەیچ شێوەیەك ئەركەكانی خۆم بەرامبەر بە خێزانەكەم بكەمە قوربانی ەیچ شتێك تەنانەت ەونەر و سینەماش.
پێویستە بوترێت دوای ئەوەی كارینا رۆڵەكەی رەت كردەوە ئێستا ئەنۆشكا شارما دیاریكراوە بۆ بینینی رۆڵی سەرەكی لە فیلمەكە شان بە شانی ەەر یەكە لە برینكا شۆبرا و فەرحان ئەختار و ئەنیل كابور.