سافیناز په‌یوه‌ندی به سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه‌وه نییه
نه‌قیبی سه‌ندیكای ناوبراو هه‌روه‌ها وتی : سافیناز له هه‌موو فیلمه‌كاندا وه‌ك كۆمپارسێكی بێده‌نگ ته‌نیا به سه‌ماكرد ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه پێویستی به مۆڵه‌ت نه‌بێت، به‌ڵام كار كردن وه‌ك سه‌ماكار پێویستی به مۆڵه‌تی تایبه‌ت هه‌یه و ئاسایشی ره‌وشت هه‌یه.
محه‌مه‌د نه‌جار زیاتر وتی ناتوانین حوكم له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ین كه هیچ سه‌رپێچییه‌كی كردبێت یان سه‌مای كردبێت به ئاڵای میسره‌وه، چونكه ئه‌مه كاری ئێمه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وای كردبێت ئه‌مه شتێكی نوێیه و به كارێكی دوور له نه‌ریت و كاره باوه‌كان داده‌نرێت، به‌ڵام ناتوانین حوكم له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی هێزی كار بده‌ین به ده‌ركردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری میسر و له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه نییه به‌دواداچوونیشی بۆ بكه‌ین، چونكه ئێمه ده‌توانین حوكم له‌سه‌ر 8 لایه‌ن بده‌ین ئه‌وانیش ده‌رهێنان، سیناریۆ، دیكۆر، وێنه‌گرتن، به‌رهه‌مهێنان، مكیاژ، مۆنتاژ و وێنه‌ی جوڵاو كه له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌یه.