دەستگیرانی بیرین شەرمەزاری كرد

دەستگیرانی بیرین شەرمەزاری كرد
ئەم ماوەیە خانمە ئەكتەری ناوداری توركی بیرین سات بە قۆناغێكی ناخۆش و هەستیاری ژیانی تێپەڕ دەبێت بە هۆی دەستگیرانەكەی كە گۆرانیبێژی توركی كینان دۆگلۆی كە خستویەتیە حاڵەتێكی دوودڵییەوە.
دوو دڵیی بیرین لەوەوە سەری گرت كاتێك رازی بوو رۆڵی سوڵتانە كوسیم ببینێت لە زنجیرە درامای (سوڵتانە كوسیم)، بەڵام دواتر كینانی دەستگیرانی پێی راگەیاند كە بەرهەمهێنەری توركی تەیمور سافجی پێشكەشی كردبوو بە بڕە پارەیەكی زۆرەوە، بەڵام ئەو لای خۆی رەتی كردبۆوە، چونكە لە سیناریۆكەیدا چەندین دیمەنی وروژێنەر و ماچ كردنی تێدایە.
ئەگەرچی كینان بڕیاری كۆتایی بۆ خودی بیرین جێهێشتووە بە رازی بوون یان رەت كردنەوەی كارەكە، بەڵام ئێستا بیرین تووشی دوودڵییەكی زۆر بووەتەوە، نازانێ بەشداری بكات لە كارێكی هونەری كە هەموو ژیانی هونەریی دەگۆڕێت و دەبێتە وەرچەرخانێكی هونەری، یانیش دەستگیرانەكەی رازی بكات، چونكە پێشتر كینانی شوێنی وێنەگرتنی كارێكی بیرینی جێهێشت كاتێك بینیی بیرین و پاڵەوانی كارەكە زیاتر لە جارێك یەكتری ماچ دەكەن لە دیمەنێكدا كە چەندین جار دووبارە كرایەوە.
Top